زریجاوی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، محەمەد شیاع سودانی لە سەرەتاوە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رێککەوتووە بۆ گۆڕینی ھەر وەزیرێک  ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت لە ئەرکەکەیدا بە راوێژ لەگەڵ ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت.

رونیشیکردەوە، سودانی لەم ماوەیەدا دەتوانێت ھەر وەزیرێک لە حکومەتەکەی بگۆڕێت ئەگەر بڕوای بە رۆڵی ئەو وەزیرە نەبێت، لەبەرئەوەی سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی تەواوەتی ھەیە و ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتیش خواستێکی زۆری ھەیە حکومەتەکەی سودانی سەرکەوتوو بێت و ئەو تاقیکردنەوە سەختە تێپەڕێنێت.