وەزارەتی دادی عێراق فەرمانبەرە گرێبەستەکانی دەکاتە ھەمیشەیی.
هەژار
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
خالید شوانی وەزیرانی دادی عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، سەرجەم رێکارە کارگێڕی و داراییەکانیان تەواوکردووە بە مەبەستی دامەزارندنی فەرمانبەرە گرێبەستەکانیان بە ھەمیشەیی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی دوو ساڵ یان زیاتر خزمەتیان ھەیە لەگەڵ جێبەجێکردنی سەرجەم داواکارییەکانیان.
وتیشی، بە وردی چاودێری تەواوکردنی جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی دەکەن تایبەت بە دامەزراندنی فەرمانبەری گرێبەست بەشێوەی ھەمیشەیی.