بە پێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەردوو لیژنەی تەندروستی خوێندنی باڵا لە کۆبوونەوەیەکدا رێککەوتوون لە سەر ئامادەکردنی پرۆژەی یاسایەک تایبەت بەوەی کە ناوەندی پاراستن لە تیشک سەر بە وەزارەتی ژینگە، دەستەی عێراقی بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە تیشکدەرەوەکان سەر بە ئەنجومەنی وەزیران، دەستەی چاودێری نیشتیمانی بۆ قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و کیمیایی و بایۆلۆجی، لە چوارچێوەی یەک دەستە یان فەرمانگەیەک یەکبخرێن.

ئاماژە بەوەش کراوە، ھەر لە پرۆژەی یاساکەدا حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی بە رێژەی ٥٠%ی مووچەی بنەڕەتی بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی لە ناوەند و دامەزراوەکانی تیشک کار دەکەن.