پڕۆژە یاسایەک ٤٠٠ ھەزار ھەلی کار بۆ گەنجانی عێراق دەڕەخسێنێت
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پرۆژەیاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ کار، لەلایەن لیژنەی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و بەھاوکاری کەسانی پسپۆڕ و شارەزایان بەشێوەیەکی زۆر ورد داڕێژراوە و کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ھەژاریی و خزمەتکردنی کەسانی کەمدەرامەت.
راشیگەیاندووە، ئەگەر ئەو پرۆژەیاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کێشەی بۆ دروست نەبێت و وەک خۆی پەسەند بکرێت، زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار ھەلی کار بۆ گەنجان و بێکاران دەڕەخسێنێت.