بەھۆی خراپی کەش و ھەواوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگیران
کوردسات نیوز
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان بەھۆی خراپی کەش و ھەوا و کەمبوونەوەی ئاستی بینین راگیراوە، چونکە تەمێکی زۆر لە ئاسمانی بەغداد دروسا بووە.
ئیدارەی فڕۆکەخانەکە لە راگەیەندراوەکەدا باسی لەوە کردووە، لە سەعات سێی بەیانی ئەمڕۆوە ئاستی بینین گەیشتووەتە ٤٠٠ مەتر، ھەر بۆیە گەشتەکان بەشێوەیەکی کاتی راگیراون.