ئەوەش لە کاتێکدایە لە ١٢ی ئەم مانگە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە نووسراوێکدا، داوای لە پەرلەمانتارانی کوتلەکەی کرد دەستلەکارکێشانەوەکانیان پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن، دوای پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکانیان لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکران.
سەبارەت بە ھەڵگرتنی باج و ڕسومات لەسەر ژمارەیەک خواردەمەنیش وتی، ئەو بڕیارە کاریگەری زۆری ھەبووە لەسەر دابەزاندنی نرخ لە ئایندەیەکی نزیکدا کاریگەری زیاتر دەردەکەوێت.
عودەی عەواد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار ئیمزایان بۆ رێکخستنی کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران، لەبارەی بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار کۆکردووەتەوە، چونکە لێکەوتەی خراپی ئابوریی لەسەر ھاوڵاتیان ھەبووە.
لەبارەی ئەو ھەوڵەوە نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێیوانیە ئەو ھەوڵە سەرکەوتوو بێت، چونکە بەرزکردنەوەی بەھای دینار لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە.
وتیشی، پێشتر ھەوڵێکی ھاوشێوە ھەبوو، کە بەھۆیەوە وەزیری دارایی و ئابوریی عێراق بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و رونکردنەوەیدا کە بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، پشێوی ئابوری دروست دەکات.
عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە گوایە لە مانگی داھاتوودا و لە یادی رۆژی جیھانی دانیشتوان، وەزارەتەکەیان سیاسەتێکی نوێ بۆ دانیشتوان رادەگەیەنێت بەمەبەستی رێکخستنەوەی وەچەخستنەوە و تەندروستی منداڵبوون.
وتیشی، کارێکی لەو شێوەیە دروست نییە و لە عێراقدا شتێک نیە بەناوی دیاریکردنی بنەچە، وەزارەتەکەشیان ھیچ پرۆژەیەکی لەو جۆرەی نیە.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە ٤٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسە.
سەدر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەمجارە ئێران ھیچ فشارێکی لەسەر ھیچ لایەنێکی شیعەی عێراق نەبوە و ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە ھۆکاری کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی، ھەرەشەی ئێران بێت، دورن لە راستییەوە.
راشیگەیاندووە، ھەندێک لایەن ھەن کە بە باڵی ئێران ناودەبرێن، پێشێلکاری سیاسی دەکەن بەرامبەر دادگای عێراقی و دەیانەوێت لە بەرژوەندی خۆیان کار بکەن، ھەروەھا ھەوڵدەدەن فشار لەسەر لایەنە سیاسییەکانی تر و سەربەخۆکان و ئەو لایەنانەی شیعە نین دروستبکەن.
دوپاتیشیکردووەتەوە کە، بوێری ئەوەی ھەبووە بکشێتەوە لە بەشداریکردن لە لەناوبردنی ئەوەی لە عێراق ماوە، بەڵام ھەندێک لایەنی تر ترسیان ھەیە لە زیادبونی فشارە نایاساییەکان کە لە رێگەی توندوتیژی و دەرکردنی یاسای دادوەری و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست ئەنجام دەدرێن .
سەدر داواشی لەلایەنە سیاسییەکان کردووە ھەڵوێستی بوێرانەیان ھەبێت لەپێناو چاکسازی و رزگارکردنی وڵات.
بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی مادە ھۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، بە گوێرەی ڕاپۆرت و بەدواچوونی ھێزە ئەمنییەکان، لە عێراقدا خاڵییە لە چاندن و بەرھەمھێنانی مادە ھۆشبەرەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بازرگانانی مادە ھۆشبەرەکان، شێواز و ھۆکاری نوێ بەکاردەھێنن بۆ گواستنەوەی مادە ھۆشبەرەکان، لەوانەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
بەڕێوەبەرایەتی مادە ھۆشبەرەکان ڕوونیکردووەتەوە، ململانێی و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان دەزگا ئەمنییەکان و بازرگانانی مادە ھۆشبەرەکان درێژەی ھەیە، ھەموو ھەوڵێکیشان خستووەتە گەڕ بۆ دەستگیرکردن و شکستھێنان بە ھەوڵەکانیان لە گواستنەوە و بازرگانی کردن بە مادە ھۆشبەرەکانەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەواندا گرت، کە ویسترابوو بڕی ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆ مادەی ھۆشبەری لە جۆری حەبی کیپتاگونی پێ بگوێزنەوە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا ھەماھەنگیان لە بارەی دەنگۆی مەترسی لەسەر ژیانی کۆچبەرانی عێراقی کردووە و بۆیان پشتڕاستبووەتەوە کە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە و ھیچ بەڵگەیەکی دڵنیاکەرەوە و یاسایی وەک شاھیدحاڵ یان وێنە و ڤیدیۆ، لە بارەی کوشتنی بە کۆمەڵی ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی لەسەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلارووس نییە و ھیچ کەسێکیش لەسەر ئەو دەنگۆیانە سکاڵای تۆمار نەکردووە.
وتیشی، حکومەت تیمێکی بۆ لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە پێکھێناوە، کە بە زووترین کات بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکەن، ڕاپۆرت پێشکەشی حکومەت دەکەن.
پێشتر لیژنەی لێکۆڵینەوەی بێلارووس، کوژرانی ژمارەیەک پەنابەری عێراقی ئاشکرا کرد، کە لە لایەن سەربازانی پۆڵەنداوە لە سنورەکانی نێوان ھەردوو بێلارووس و پۆڵەندا کوژراون.
ڕاشیگەیاند، ئەو زانیاریانەیان لە سەربازێکی پۆڵەندی وەرگرتووە و ئەو پەنابەرانە دوای کوشتنیان بە نھێنی لەسەر سنورەکانی بێلارووس و پۆڵەندا بەخاکسپێردراون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، بە چاودێرکردنی ڕەوشی تەندروستی، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی تر ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا زیادیکردووەتەوە، ئەوەش پێشتر خودی وەزارەت و ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداریان لێ دابوو.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان بە کۆرنا، ھۆکارەکەی کەمتەرخەمی ھاوڵاتیانە لە وەرگرتنی ڤاکسنی دژی کۆرۆنا.
ڕوونیشیکردووەتەوە، زۆبەی توێژینەوە زانستییە باوەڕپێکراوەکان، جەخت لەوە دەکەنەوە، بەرزبووونەوەی ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا، لە ریزی ئەو کەسانەدا تۆمار کراوە کە ڤاکسنی دژی کۆرۆنایا وەرنەگرتووە.
داواشی لە ھاوڵاتیان کردووە پەلە بکەن لەوەرگرتنی ڤاکسین و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزییەوە.
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی حوزەیران، لەسەر داوای ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت، بەڵام ھیچ وردەکارییەکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە ئاشکرا نەکرد.
لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد سەیھوود، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای چوارچێوەی ھەماھەنگییە، کە ٥٠ ئیمزایان بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەشکردووە.
راشیگەیاند، ئامانجیان لە کۆبوونەوەکە متمانەدانە بەو پەرلەمانتارە جێگرەوانەی لەبری پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی رەوتی سەدر دەستبەکار دەبن.
ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی ئیمام عەلی، لە تویتێکدا رایگەیاند، حکوومەتی داھاتوو حکوومەتی ئاڵنگارییەکان دەبێت و پێویستە دانوستانەکانی نێوان بەغداد و ھەرێمی کوردستان، لەبارەی پرسی نەوت و غاز و دەروازەکان و داھاتەکانیان و سیاسەتیی دەرەوە و ئاسایش دەستپێبکاتەوە، وتیشی، دواخستنی چارەسەرکردنی کێشەکان، دەبێتە ھۆی خراپتربوون و قوڵبوونەوەی کێشەکان.
عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕوانگەی پابەندبوونی وەزارەتەکەی بە لەبەرچاوگرتنی مافی چینە جیاوازەکان و کەمکردنەوەی قورساییەکانی سەر شانیان، لایەنە پەیوەندارەکان ڕاسپێردراوە بە دواخستنی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی حکومەت، کە لە ئەستۆی جوتیاران و ئەو چینانەی دیکەدایە، کە سوودمەندبوون لە قەرزەکانی حکومەت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بانکی ھاریکاری کشتوکاڵی ڕاسپێردراوە، بە دواخستنی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی کە لە ئەستۆی جوتیاراندایە تا دوو ساڵی دیکە.
ڕوونیشکراوەتەوە، بڕیارەکە ھەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە قەرزەکانیان زیاتر نییە لە ٤٠٠ ملیۆن دینار، کە لە بانکی کشتوکاڵی وەریانگردووە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا.
وەزیری دارایی عێراقی ڕاشیگەیاندووە، بۆ دواخستنی ئەو قەرزانە ھیچ سودێک ناچێتە سەری و ھیچ بڕە پارەکی زیادە وەرناگیرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەگەڵ تۆمارکردنی ئەو ژمارە زۆرەی تووشبوون، ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە و ٢٣٩ کەسیشی چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە بەغداد تۆمار کراوە، کە ٣٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
سەبارەت بە ھەرێمی کوردستانیش، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکردووە، لە ھەر سێ پارێزگاکەی ھەرێم ٢١٥ تووشبووی نوێ تۆمار کراوە.
دوێنیش دوای بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە عێراق سەریھەڵداوە، داوای لە ھاوڵاتیان کرد، سەردانی بنکەکانی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بکەن.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری ئیحسان عبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەرکردووە دەربارەی نادەستوری بوونی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان، بەم نزیکانە لەڕێگەی ڕێکارە یاسایی و شەرعییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕایگەیاند، یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان نادەستورییە و داواشی لە دەسەڵاتدارانی ھەرێم کرد، داھاتەکانی نەوتی خاو ڕادەستی بەغداد بکەن.
ھاوکات وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢، کۆمپانیای نەوتی بەسرە دەبێتە خاوەنی گەورەترین پشکی کۆمپانیای ئیسکۆن مۆبیل، کە لە کێڵگەی نەوتی قورنەی یەک کاردەکات.
ھەر بەپێی پێشبینییەکان خۆڵبارینەکە زۆربەی شار و ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت، بەوەش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، رۆژی پێنج شەممە پلەکانی گەرما ناجێگیردەبن و دوای تەواوبوونی خۆڵبارینەکە، جارێکی تر پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسی و بوولەرزەزانی عێراق راشیگەیاندوە، رۆژی دوو شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای بەسرە تۆمار کرا کە ٥٢ پلەی سیلیزی بوو، لە بەشێکی تری ناوچەکانی عێراق پلەگەرما ٥٠ پلەی تێپەڕاندوە.
رەحیم عەبدوی سەرکردە لە رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم، رایگەیاند، دوای کشانەوەی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەی پەرلەمانتارەکانیان لە شەش پەرلەمانتارەوە بۆ ١٦ پەرلەمانتار زیادیکردووە.
راشیگەیاند، ھێشتا رەوتی حیکمە بەشدارێکی کارایە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و پشتیووانی لە چوارچێوەکە دەکەن، بۆ پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو و دانوستانەکان، بەڵام بەشداری ناکەن، نە لە کاندیدی سەرۆک وەزیران و نە لە وردەکارییەکانی تر.
حازم ردێنی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاند، ئەنجوومەنی نوێنەران لیستی ناوی ئەو پەرلەمانتارە جێگرەوانەی بەدەستگەیشتووە، کە لە جێگەی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی رەوتی سەدری دەستبەکار دەبن و دوای پشووەکانی وەرزی یاسادانانی مانگی داھاتوو سوێندی یاسایی دەخۆن.
وتیشی، پەرلەمانتارە جێگرەوەکان لەو کاندیدە دەرنەچووانە ھەڵبژاردراون، کە لە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی رابردوو دەنگی زۆریان بەدەستھێناوە و لە ھەمان ئەو بازنەیە بوون، کە پەرلەمانتارە دەستلەکێشاوەکانی رەوتی سەدر کاندیدبوون تێیدا.
سەرەتای ئەممانگە پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لەسەر داوای موقتەدا سەدر دەستلەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵیان پێشکەشکرد، دەستلەکارکێشانەوەکەشیان لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کرا.