فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی سەر بە ھێڵی ئاسمانی عێراق ، لەکاتی بەڕێکەوتنی بەرەو سعودیە تایەیەکی تەقیوە و بەھۆیەوە گەشتێک ھەڵوەشێنراوەتەوە و گەشتیارەکانیش بەسەلامەتی گەڕێنراونەتەوە بۆ ناو فڕۆکەخانە و بۆ ماوەی دوو سەعات گەشتەکان راگیراون.

ھاوکات بە پێی راگەیەنراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف، تەمێکی چڕ پارێزگاکەی گرتووەتەوە و بەھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینینیش بە ناچاری گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە راگیراون.

بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە پێشبینی دەکەن لە چەند کاتژمێری داھاتوودا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ئاسایی ببنەوە.