ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی تاوتوێ کرد
ئایار
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە ماڵی عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە بەغداد کۆبووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و یاسای ھەڵبژاردن تاوتوێ کراون.
لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە و ھاوپەیمانیی سەروەریی سووننەکان و یەکێتی و پارتی بەشدارن لە ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، ھاوپەیمانێتییەکە کابینەی نوێی حکومەتی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی پێکھێناوە.