"تەحسین خەفاجی" لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە کۆبوونەتەوە و بڕیارداوە بەخێراکردنی پشتیوانی بۆ پاسەوانی سنور کە لە قۆناغی یەکەمدا سێ ھەزار خۆبەخش ھەیە و لە ھەرێمی کوردستانەوە ھەڵبژێردراون.

وتیشی، ھەموو شتێک بۆ لیوا ھاوبەشەکان کراوە و لە دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە دەستبەکاردەبن.