رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، نزیکەی یەک ملیۆن و ١٧٠ ھەزار کەس لە عێراق کە بەھۆی شەڕی داعش و داگیرکردنی ناوچەکانیان ئاوارەبوون، ھێشتا  لە ئاوارەییدا دەژین، بەڵام زیاتر لە ٥٨ ھەزار ئاوارە کە زۆرینەیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و ئەنبار و نەینەوان، لە رەوشێکی سەختدان و بەدەست کەمی خزمەتگوزارییەکان و ترسی ئەمنییەوە دەناڵێنن.

رێکخراوی کۆچ راشیگەیاند، لەو ٥٨ ھەزار کەسە، ٢٠ ھەزار و ٤٨٤ ھەزار کەسیان لە پارێزگای سەڵاحەددین و ١٦ ھەزار و ٩٦٢ کەسیان لە پارێزگای ئەنبار و ١٠ ھەزار و ٥١٢ کەسیان لە پارێزگای نەینەوا دەژین.