حکومەتی عێراق بڕیاریدا ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت
هەژار
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر بنەمای رێککەوتنی ئەو لایەنە سیاسییانەی حکومەتی عێراقیان پێکھێناوە کە رێککەوتنەکەش خراوەتە چوارچێوەی بەرنامەی کاری حکومەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە ٢٠٠ ملیار دیناری پشکی مانگانە بۆ مانگەکانی ١١ و ١٢ بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت.
پێشتریش حکومەتی عێراق لەسەردەمی مستەفا کازمی مانگانە ئەو بڕە پارەیەی بۆ ھەرێمی کوردستان دەنارد، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵدا تەنھا بۆ سێ مانگ ئەو پارەیەی نارد و دوات ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لە لایەن بەغدادەوە راگیرا.