نەتەوە یەکگرتووەکان ستراتیژێکی بۆ زاڵبوون بەسەر ٥٠%ی ھەژاری لە عێراق راگەیاندووە
هەژار
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
مەھدی عەلاق راوێژکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق رایگەیاند، ستراتیژێک کە لە ١٧ ئامانج پێکھاتووە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام دیاریکراوە لەپێناو کەمکردنەوەی ھەژاری و زاڵبوون بەسەر رێژەی ٥٠%ی دیاردەکە تا ساڵی ٢٠٣٠.
رونیشیکردەوە، عێراق ستراتیژێکی ھەیە کە لەئێستادا لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە نوێدەکرێتەوە و چاوەڕێدەکرێت لەچەند مانگی داھاتوودا رابگەیەنرێت، ئامانجەکانی گەشەپێدان بۆ ماوەی ١٥ ساڵ بەردەوامدەبن و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستیان پێکردوە و لە ٢٠٣٠ کۆتاییان دێت، ھەرچەندە راگەیاندنی دیدگاکە چەند ساڵێک دواکەوت، بەڵام ھیواخوازن لە ساڵی ٢٠٣٠ بگەنە مەبەستە دیاریکراوەکان.
مەھدی عەلاق راشیگەیاند، زۆرینەی ئامانجەکان لە بەرژەوەندی گەشەپێدانی دانیشتوانە و ٢٣٢ ئاماژە ھەیە کە پێویستە دەستبەربکرێن تاکو وڵات بخاتە سەر رێڕەوی گەشەپێدانی بەردەوام.