وەزارەتی پلاندانان: ھیچ رێککەوتنێک نییە بۆ دەستکاریکردنی بەھای فرۆشی دۆلار
رێبوار
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ماھر حەماد جوھان بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران راسپاردەی دەرکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕینی بەھای فرۆشی دۆلار، لە رێگەی رەخساندنی ھەلی کار و پاراستنی ھەژاران و گرنگیدانی زیاتر بە ماددەکانی کۆبوونی خۆراک.
وتیشی، لێکەوتەکانی گۆڕینی بەھای فرۆشی دۆلار ھەمووی نەرێنی نییە.
بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق دووپاتیشیکردەوە، ھیچ رێککەوتنێک لە ئەنجومەنی نوێنەران و بانکی ناوەندی نییە بۆ دەستکاریکردنی بەھای فرۆشی دۆلار.