پەرلەمانتارێک: ھۆکاری دواکەوتنی بودجە بەھای دۆلار و خەمڵاندنی نرخی نەوتە
هەژار
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
عالیە نسەیف جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجارە لە مێژووی عێراقدا رێکخستنی پرۆژە یاسایەکی بودجە پەیوەست دەکرێت بە بەرنامەی کاری حکومەتەوە کە ئەویش پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، جەختیشیکردەوە، پەیوەستکردنی بودجە بە بەرنامەی کاری حکومییەوە جۆرێک لە راستگۆی پیشاندەدات.
وتیشی، دوو ھۆکاری سەرەکی دواکەوتنی رەوانەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، کێشە و ناکۆکییە لەسەر بەھای دۆلار کە زۆربەی لایەنەکان و پەرلەمانتاران داوای کەمکردنەوەی دەکەن، لەگەڵ بۆچوونی جیاواز لەسەر خەمڵاندنی نرخی بەرمیلێک نەوت لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣دا.