پارێزگاری كەركوك لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە بەغداد كۆبوەوە

لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد، رێبواری تەها پارێزگاری كەركوك سەردانی هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی كرد، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵاش سەبارەت بە كارەكانی پارێزگاری كەركوك ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، قسەكردن و رێبازی كاركردنی هەمان خەسڵەت و سیفاتی سەرۆك مام جەلالی بیردەهێنێتەوە.

وتیشی، وەكو ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆیان بۆ ئیدارەی پارێزگای كەركوك دووپات دەكەنەوە، لە داهاتوویەكی نزیكیشدا سەردانی كەركوك دەكەن و لەگەڵ پارێزگار و لێپرسراوانی شارەكە كۆدەبنەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی دووشەممە، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتەی كورد و عەرەب و توركمان لە بەغداد لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم كۆبوەوە، رەوشی ئێستای كەركوك و پێداویستیەكانی پارێزگاكەیان گەیاندە لێپرسراوانی بەغداد.