لەسەر داوای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعە، لە دوو ناچەی جیاوازی بەغداد نوێژی هەینی بەکۆمەڵ بەڕێوەچوو.

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢٨ ساڵ بەسەر ساڵیادی ئەنجامدانی یەكەم نوێژی هەینی، لەسەر داوای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعە، لە بەغداد لە هەردوو ناوچەی "مەدینە سەدر" لە رەسافە و ناوچەی "شوعلە" لە كەرخ نوێژی هەینی بەکۆمەڵ بەڕێوەچوو و هەزار نوێژخوێن بەشداربوون و سەرجەم پەرلەمانتارانی پێشووی رەوتی سەدریش ئامادەبوون.

بۆ یەكەم جار لەساڵی ١٩٩٦ لەسەر داوای محەمەد سەدر، باوكی موقتەدا سەدر یەكەم نوێژی هەینی یەكگرتوو بەڕێوەچووە.