رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی کاتی سوریا رایگەیاند، قەبارەی زیانەکانی سوریا زۆر گەورەیە بە سەرجەم سێکتەرەکانی وڵات گەیشتووە و ئاماژەی بەگرنگی یەکگرتووی وڵاتەکەشیکرد.

لە پاش گەیشتنی بە ولایەتی نیویۆرک، ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا لە کۆبونەوەیەکدا لە گەڵ وەفدی کۆچبەرانی وڵاتەکەی لە ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت گەلێکی یەکگرتوو بن، رەنگە لەسەر هەموو شتێک رێک نەکەون، بەڵام دەبێت یەکبگرین، سوریا توانای ئەوەی هەیە جارێکی دیکە ببێتە بوکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها سەرمایەی گەورە و توانای مرۆیی بەرفراوانیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو گەلانی جیهان بە سەرسوڕمانەوە لە روداوەکانی سوریا دەڕووانن و جیهان دەرفەتێک دەداتە سوریاییەکان، دەبێت هەموو رۆژێک خۆمان بسەلمێنین. رێگاکە سەخت و ماندوو و پڕ لە سەختی و کێشە بووە". 

ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) پێشتر بڵاویکردبووەوە، شەرع بە سەردانێکی مێژوویی گەیشتۆتە نیویۆرک ، بەمەش بووە یەکەم سەرۆکی سوریا کە لە ساڵی 1967ەوە بەشداری کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە 22مین كۆنگرەی نائاسایی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل بە سەرۆكی حزبەكە هەڵبژێردرایەوە و دەنگی زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرەی بەدەستهێنا.
پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" لە توركیا 22مین كۆنگرەی نائاسایی لە ئەنقەرە بەست و ئۆزگور ئۆزەل لە كۆی 917 دەنگ، 835 دەنگی بەدەستهێناو بۆ سێیەم جار بە سەرۆكی گشتی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە.
پێشتریش سكاڵا لەسەر جەهەپە تۆماركرابوو بە تۆمەتی ساختەكاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنی كۆنگرەی رابردوو، لە سكاڵاكەدا كەمال كلیچدارئۆغڵو سەرۆكی پێشووی جەهەپە وەك قوربانی و ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی پێشوی شارەوانی ئیستەنبوڵ وەك تۆمەتبار بە كڕینی دەنگ و فشارخستنە سەر ئەندامەكانی ناسێنرابوون.
ئەوەش لە كاتێكدایە، تائێستا پرسی هەڵوەشاندنەوەی كۆنگرەی پێشوو لە دادگا دانەخراوە و بڕیارە 14ی تشرینی یەكەمی داهاتوو، جارێكی تر دادگا لەسەر ئەو بابەتە دانیستنێكی تر ئەنجام بدات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی بەریتانیا بە ڕەسمی دانی بەدەوڵەتی فەلەستیندا نا، هەردو وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و  ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل دەستبەجێ وەڵامیان دایەوە و ڕایانگەیاند؛ ئەو دانپێدانانە هیچ نییە جگە لە پاداشکردنی حەماس و خزمەتکردن بەو بزوتنەوەیە، جەختیش لەوەدەکەنەوە دەبێت  فەلەستین بەتەواوەتی پارچە پارچە بکرێت.

ئەمرۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەدعون ساعر لە کاردانەوەیدا بۆ داننان بەدەوڵەتی فەلەستین لەلایەن بەریتانیاوە ڕایگەیاند، ئەوە تەنها خزمەتکردنی حەماسە و هیچی تر.

 لای خۆشیەوە بن گوێری وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا پاداشتی حەماس دەداتەوە و پێویستە دەستبەجێ بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدرێتەوە.

بن گویر کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامەکەی ئاڕاستەکردوە دەشڵێت؛ فەلەستین نەک نابێت بە دەوڵەت بناسرێت، بەڵکو پێویستە پارچە پارچەش بکرێت و بۆ ئەو کارەش هەمو هەوڵێک دەدەین.

ئەم لێدوانانەی ئەو دوو وەزیرەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەریەکە لە بەریتانیا و ئوستڕاڵیا و کەنەدا بە ڕەسمی دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناو ڕایانگەیاند؛ چارەسەری دوو دەوڵەتی کێشەی لە مێژینەی نێوان فەلەستین و  ئیسرائیل چارەسەر دەکات.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی فەلەستینیش ڕایگەیاندوە؛  "دانپێدانانی بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا بە دەوڵەتی فەلەستین بڕیارێکی بوێرانەیە، کە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان یەکدەگرێتەوە و لە خواستی کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و گەیشتن بە ئاشتیەوە سەرچاوە دەگرێت".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەنەدا و ئوستراڵیا و بەریتانیا بە رەسمی دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا نا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەک بەریتانیا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێن و جەختیشیکردەوە حەماس  نابێت هیچ ڕۆڵێکی هەبێت لە داهاتوودا چ لە حوکمڕانی یان ئاسایشدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە کەیر ستارمەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند؛ دوو دەوڵەتی چارەسەرە لە پرسی غەززەدا و گەرچی هیوا بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی کاڵ دەبێتەوە، بەڵام ناهێلێن ئەو رووناکییە بکوژێتەوە، جەختیشی لەسەر پێویستی گفتگۆ دەکەن بۆ  گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەتی لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا.

جیا لە بەریتانیا، ئوسترالیا و  کەنەداش بە رەسمی دانپێدانانی خۆیان بە دەوڵەتی فەلەستین راگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەتی.

ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئەمڕۆ بە رەسمی دەوڵەتی فەلەستینی ناساندووە "لە چوارچێوەی هەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەی  چارەسەری دوو دەوڵەتی، ئاماژەی بەوەسکردوە دەبێت سەرەتا بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەستپێبکات و دواتر  ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لە غەززەن".

بە هەمان شێوەی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، ئەلبانیز جەختی لەوە کردەوە کە حەماس نابێت هیچ رۆڵێکی لە فەلەستینی نوێدا هەبێت.

هەر ئەمڕۆ مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەداش رایگەیاند؛ کەنەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت و پێشنیازی ئەوە دەکات کە بە هاوبەشی کار بکات بۆ پێشخستنی بنیاتنانی داهاتوویەکی ئارام و ئومێدبەخش بۆ هەردوو دەوڵەتی فەلەستین و دەوڵەتی ئیسرائیل.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسرائیل هێزەكانی چڕ دەكاتەوە لە كەناری رۆژئاوا و لە باكوری كەرتی غەززەوە هێرش كرایە سەر شاری ئەسدود.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە ژمارەی سەربازەكانی زیاتر دەكات لە كەناری رۆژئاوا، بەبۆنەی هاتنی جەژنی تایبەت بە جولەكەكان، و لێپرسراوە سەربازیەكان رایانگەیاند كە لەئەمڕۆوە هێزەكان بڵاوەی پێدەكرێت تاوەكو دوای كۆتایی هاتنی جەژنەكان كە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەبێت.

ئەم بڕیارە لەپاش ئەوەدێت كە ئاڵۆزیەكان لە كەناری رۆژئاوا رووی لە زیادبوونە و لە سەرەتای ئەم مانگەدا هێرشێك ئەنجامدرا لە قودس و شەش كەس گیانیان لەدەستدا.

هەروەها میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاند كە لە باكوری كەرتی غەززەوە 2 مووشەك ئاڕاستەی شاری ئەسدود كرا و سوپای ئیسرائیل توانیویەتی بەرپەرچی یەكێكیان بداتەوە و مووشەكەكەی تر لە ناوچەیەكی كراوەدا كەوتوەتە خوارەوە بەبێ هیچ زیانێك.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، "کۆمەڵکوژییەکیان دژی خەڵکی مەدەنی" لە گوندی "ئوم تینه" لە گوندەواری دێر حافر لە رۆژهەڵاتی حەلەب ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هێرشەکان سەعات حەوتی ئێوارە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستیانپێکردووە و دواتر تۆپبارانێکی چڕ بەدوایدا هاتووە، کە تێیدا ماڵی هاوڵاتیان کراوەتە ئامانجی راستەوخۆ.

هەسەدە ئاشکرای کردووە کە لە ئەنجامی ئەو "هێرشە دڕندانەیەدا" حەوت هاوڵاتیی سڤیل شەهید بوون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناوی شەهیدەکان کە هەسەدە بڵاویکردووەتەوە:

  • ئەمینە محەمەد عەزاوی (75 ساڵ)

  • فاتیمە حەیە عوبێد (65 ساڵ)

  • ئەمینە محەمەد حەمزە (22ساڵ)

  • عائیشە حەمزە عوبێد (18ساڵ)

  • حەمزە عوبێد ڕەزاق (4 ساڵ)

  • عەبدولغەنی ڕەحمان عوبێد (1ساڵ)

  • ڕەهەف حسێن عەزاوی (23 ساڵ)

ناوی بریندارەکان:

  • جومعە حەمود محێسن (60 ساڵ)

  • مەریەم حەمود محێسن (55 ساڵ)

  • حەلیمە مەحمود محێسن (65 ساڵ)

  • ئەمینە حەمود عەمورە (20 ساڵ)

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات "رایگەیاندووە کە "ئەم تاوانە قێزەونە درێژکراوەی ئەو رێبازە بەردەوامەی ئەو گروپانەیە کە ساڵانێکە خەڵکی مەدەنی بێدیفاع دەکەنە ئامانج." هەسەدە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە "سزا نەدانەوەتان هانی دووبارەکردنەوەی ئەم پێشێلکارییانەی داوە."

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند کە بەهۆی هەنگاوەکانی سێ وڵاتە ئەوروپییەکەوە، رێڕەوی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هەڵدەپەسێرێت.

ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا دراوە کە تێیدا هەنگاوە "نەگونجاوەکانی" وڵاتانی ئەوروپی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی تاوتوێ کراوە.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنەکە، سەرەڕای هاوکارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئاژانس و پێشکەشکردنی چەندین پلان بۆ چارەسەری کێشەکە، هەنگاوەکانی وڵاتانی ئەوروپا وایکردووە کە "بە کردەوە رێڕەوی هاوکاری لەگەڵ ئاژانس تووشی هەڵپەساردن ببێت."

لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە سەرۆکایەتیی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئەو وڵآتە بەڕێوەچوو، دۆخی ناوچەکە و "سەرکێشییەکانی رژێمی زایۆنی" تاوتوێ کران و جەخت لەوە کرایەوە کە سیاسەتی ئێران کارکردنە بۆ دروستکردنی ئاشتی و سەقامگیری.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باراک راڤید پەیامنێری ئاژانسی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وردەکارییەکانەوە رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت سبەی ئێوارە، سەرۆک وەزیران ناتانیاهۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ساز بکات.

کۆبوونەوەکە بە بەشداریی وەزیرە باڵاکان و سەرکردەکانی دەزگا ئەمنییەکان دەبێت و تایبەت دەبێت بە دانوستانەکان لەگەڵ سوریا لەسەر رێککەوتنێکی نوێی ئەمنی پەیوەست بە سنورەکانەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە "چەکدارانی حکومەتی دیمەشق" هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانیان لە ناوچەی دێر حافر لە رۆژهەڵاتی حەلەب.

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، رایگەیاند: "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێنەکەوتەوە."

فەرهاد شامی جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانیان "دەستبەجێ و بە لێدانی ورد وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکەیان داوەتەوە و زیانی پشتڕاستکراوەیان پێگەیاندوون، کە وای لە هێرشبەران کردووە پاشەکشە بکەن."

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، هەسەدە ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ "روبەروبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک" دووپاتکردووەتەوە و هۆشداریی داوە کە "وەڵامیان هەمیشە یەکلاکەرەوە دەبێت" دژی هەر لایەنێک کە هەوڵی کردنەئامانجی پێگە و شەڕڤانەکانیان بدات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، کەتیبەکانی قەسام، رۆژی شەممە، چەند وێنەیەکی "ماڵئاوایی" زۆربەی ئەو بارمتانەی بڵاوکردەوە کە لە غەززە دەستبەسەرکراون، هاوکات هۆشداریی دا کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە لەوانەیە ژیانیان بخاتە مەترسییەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە، کەیسی فڕۆکەوانی ونبووی ئیسرائیلی، رۆن ئاراد، دێنێتەوە یاد کە لە ساڵی 1986ەوە چارەنووسی نادیارە، ئەمەش نیگەرانی و ترسێکی قووڵ لەسەر چارەنووسی نادیاری بارمتەکانی ئێستا دروست دەکات.

کەتیبەکانی قەسام 48 وێنەی بارمتەکانی لەسەر کەناڵی تێلیگرامی خۆی بڵاوکردووەتەوە و لەسەر هەریەکەیان ناوی "ئاراد"ی نووسیوە. ئاراد فڕۆکەوانێک بوو کە لە ساڵی 1986 فڕۆکەکەی لە باشوری لوبنان خرایە خوارەوە و سەرەڕای بوونی چەندین گێڕانەوە بۆ ئەگەری مردنی، تا ئێستاش چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.

کەتیبەکانی قەسام لە راگەیەندراوێکدا کە هاوپێچی وێنەکان کرابوو، رایگەیاند: "بەهۆی کەللەڕەقیی سەرۆک وەزیران بنیامین ناتانیاهۆ و ملکەچبوونی سوپاسالار ئیال زامیر... وێنەیەکی ماڵئاوایی لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن لە غەززە".

ئەم هەنگاوەی حەماس دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل لە رۆژی سێشەممەوە هێرشێکی بەرفراوانی زەمینی بۆ سەر شاری غەززە دەستپێکردووە. سوپای ئیسرائیلیش رۆژی هەینی رایگەیاند کە خۆی ئامادە دەکات بۆ لێدانی شاری غەززە "بە هێزێکی بێوێنەوە"، ئەمەش دوای ئاوارەبوونی نزیکەی نیو ملیۆن کەس دێت کە لە ترسی هێرشەکان شارەکەیان جێهێشتووە.

شایەنی باسە، لە کۆی 251 کەس کە حەماس لە هێرشەکەی ئۆکتۆبەری 2023دا دەستبەسەری کردن، هێشتا 47_48 کەسیان لە غەززە ماونەتەوە، کە سوپای ئیسرائیل مردنی25 کەسیانی راگەیاندووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ پێنجەم رۆژی هێرشەچڕەکانی ئیسرائیل بوو بۆ سەر کەرتی غەززە، حەماس بە بڵاوکردنەوەی وێنەی 48 لە بارمتەکان و نوسینی وشەی "ماڵئاوا"پەیامێکی ئاڕاستەی نەتانیاهۆ و جیهان کرد و ئاماژەیان بەوەکردوە ئەوان جەنگیان دەوێت نەک ئاشتی، ئەمش بووە هۆی فروانبونی خۆپیشاندانەکان لە ئیسرائیل

ئەمڕۆ شەممە، دوا بەدوای پەیامەکەی حەماس، کەسوکاری بارمتە ئیسرائیلیەکان رژانە سەر شەقامەکانی ئیسرائیل و بە دروشمی ناتانیاهۆ بارمتەکان دەکاتە قوربانی پێگەی خۆی گردبونەوە.

کەسوکاری بارمتەکان دەڵێن؛ تەنها لەبەر مەترسی پێگەکەی ناتانیاهۆ بڕیاری داوە هەر رێککەوتنێک کە کوڕەکانیان بگەڕێنێتەوە ماڵەوە پوچەڵ بکاتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، رۆڵەکانیان قوربانی سیاسەتی حکومەتەکەی ناتانیاهۆن، ئەمڕۆ حەماس وەک پەیامێک وێنەی 48 بارمتەی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و لەگەڵ وێنەکاندا ئاماژەیان بە وشەی " ماڵائاوا"ـی کردوە .

دوێنێ شەو حەماس راگەیەنداروێکی بڵاوکردەوە و تیێدا هاتبوو، بەو هێرشانەی دەستان پێکردوە، ئیدی گیانی هیچ بارمتەیەک پارێزراو نییە و نە بە زیندوی نە بە مردوی ناتوانن دەستان بە کەسیان بگات.

 

 

 

  

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

بزوتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند ئیسرائیل تاوانی جەنگ ئەنجامدەدات، سیستەمی تەندروستی و کارمەندانی پزیشکی دەکاتە ئامانج، داواش دەکات هەنگاوی نێودەوڵەتی بەرامبەر بگیرێتە بەر.

ئەمڕۆ شەممە، بزوتنەوەی حەماس، لە راگەیەنداراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئیسرائیل تاوانی جەنگی ئەنجامدەدات لە غەززە و بە مەبەست نەخۆشخانە و پزیشک  وکارمەندانی تەندروستی دەکاتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ "سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە وێرانکردنی ئەو دامەزراوە پزیشکییانەی کە لە کەرتی غەززە ماونەتەوە و ستافی پزیشکی و بنەماڵەکانیان دەکەنە ئامانج". 

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بنەماڵەی دوکتور محەمەد ئەبو سەلمیە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی ئەلشیفە لە غەززە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە  گیانلەدەستدانی پێنج ئەندامی بنەماڵەکەی لێکەوتەوە، کە لەنێویاندا براکەی و چەند منداڵێکی هەبون.

 بە گوێرەی ئاماری سەرچاوەپزیشکییەکانی فەلەستین، لە کەرتی غەزززە تا ئێستا زیاتر لە 1700 کارمەندی پزیشکی کوژراون و نزیکەی 400 دیکەش بریندارن.

 ئەمە لە کاتیكدایە لە سەرەتای شەڕی غەززە و  لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە  65 هەزار و 174 فەلەستینی کوژراون و زیاتر لە 166 هەزاریش بریندارن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند کە "رۆژئاوا ناتوانێت" تاران رابگرێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی "هەرگیز خۆی بەدەستەوە نادات".

ئاژانسی "تەسنیم" لە زاری پزیشکیانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە لە میانی رێوڕەسمی رێزلێنان لە هەڵگرانی میدالیای ئۆڵۆمپیادە زانستییە جیهانییەکان وتوویەتی: "هێرشە سەربازییەکان ناتوانن رێگەمان لێ بگرن لە دووبارە بنیاتنانەوەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەمان."

هەروەها وەڵامی هەوڵەکانی رۆژاوای دایەوە بۆ چالاککردنەوەی میکانیزمی "سزاکردنەوە" (snapback)، و وتی: "رۆژئاوا ناتوانێت رامانگرێت؛ لە نەتەنزیان دا، بەڵام بێئاگان لەوەی کە دەست و مرۆڤەکانن نەتەنز و گرنگتر لە نەتەنزیش دروست دەکەن، و بەردەوام دەبن لە دروستکردنی."

سەرۆکی ئێران درێژەی بە قسەکانیدا: "تەنها باوەڕمان بە توانای خۆمان بەسە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، و ئەوانەی نیازی خراپیان بۆ ئەم وڵاتە هەیە ناتوانن رێگامان لێ بگرن."

پزیشکیان دووپاتی کردەوە: "بە هیچ شێوەیەک ناتوانین رێگری لە کەسێک بکەین کە خاوەنی ئارامگرتن، ویست و توانای پێشکەوتن بێت. هەرگیز خۆمان بەدەستەوە نادەین بۆ سەرپێچییەکان و چۆک دانانایەین، چونکە توانای گۆڕانکاریمان هەیە."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی سێنتکۆم لە یەکەم سەردانیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای یەمەن کۆبووەوە.

ئەدمیرال براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە یەکەم سەردانیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک فەرماندەی سێنتکۆم، لەگەڵ لیوا روکن سەغیر حەمود بن عەزیز، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، کۆبووەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لە 15ی ئەیلولدا، لە کاتی سەردانەکەی کوپەر بۆ شانشینی عەرەبستانی سعوودی، بەڕێوەچوو و تیایدا هەوڵەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنی تاوتوێ کرا.

ئەدمیرال کوپەر رایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی یەمەن هاوبەشێکی بەنرخن." وتیشی: "ئەوان هاوبەشمانن بۆ پەرەپێدانی ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایش لە سەرانسەری ناوچەکەدا." ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە گرژییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و هەوڵەکانی چڕکردنەوەی هاوکاریی ئەمنی وڵاتانی ناوچەکە و ئەمریکا گرنگییەکی تایبەتی هەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەم پارتی داوا دەكات دەستوری توركیا هەموار بكرێتەوە بەشێوەیەك مافی هەموو پێكهاتەكان تیایدا دەستەبەر بكرێن.

پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" لە یاداشتێكدا بۆ كۆمیسیۆنی پشتیوانی و برایەتی رایگەیاندووە، نابێت پرسی كورد تەنها لە لەناوبردنی چەكدا كورت بكرێتەوە، بەڵكو پێویستە دان بە مافەكانیشیدا بنرێت.

پێشنیازیشی كردووە، هەردوو ماددەی 42 و 66ی دەستووری توركیا هەموار بكرێنەوە و دەستورێكی نوێ دابڕێژرێتەوە، كە تیایدا زمانی كوردی بكرێتە زمانی فێركردن و ئاستەنگەكانی بەردەم خوێندن و زمانی دایك لاببرێن و پەروەردەی زمانی دایك گەرەنتی بكرێت و مافی سەرجەم پێكهاتەكانیش دەستەبەر بكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ سزای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیكردن و قەدەغەی كاری سیاسی بەسەردا سەپێنرا و تانەی پارێزەرەكانیشی رەتكرایەوە.

فەرمانگەی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئیستەنبوڵ بە تاوانی سوكایەتیكردن بە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكان و فەرمانبەرانی دەوڵەت، سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ و 15 رۆژ زیندانیكردن و قەدەغەی كاری سیاسی بەسەر ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی پێشوی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵدا سەپاند.

دادگاكە تانەی پارێزەرانی ئیمامئۆغڵوی رەتكردەوە و دۆسیەكەی رەوانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی توركیا كرد بۆئەوەی بڕیاری كۆتایی لەسەر بدات. 

ئیمامئۆغڵو سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ، كاندیدی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، بەڵام بە تۆمەتی گەندەڵی و بڕوانامەی ساختە، لە 19ی ئاداری ئەمساڵ لەسەر بڕیاری داواكاری گشتیی ئیستەنبوڵ دەستگیركرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...3536373839...104