ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی سنورداری دیاریکردوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێراندا و بە دوو مەرجی سەرەکیشی رازییە بە رێککەوتن لەگەڵ تاراندا.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی لە زاری لێپرسراوانی ئەمریکاوە، بڵاویکردوەتەوە سەرۆکی ئەمریکا دوو مەرجی سەرەکی داناوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران، کە بریتین لە رادەستکردنی یۆرانیۆمی پیتێندراو و راگرتنی هێرشەکان بۆ سەرکەشتییەکان  لە گەروی هورمزدا.

بە وتەی ئەو لێپرسراوانە، واشنتۆن هەر جۆرە رێککەوتنێک دەبەستێتەوە بەو دوو مەرجەوە و بەبێ ئەو دوو مەرجە دۆناڵد ترەمپ بە هیچ رێککەوتنیک رازی نابێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، تاران سورە لەسەر ئەوەی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی رادەستی واشنتۆن نەکات و لە دوای 60 رۆژی ئاگربەستیش، باج لەو کەشتیانە وەربگرێت کە گەروەکە تێدەپەڕینن.