سوپای ئیسرائیل لە باشوری سوریا بە چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی پێشڕەویكردووە و بۆ ماوەیەك خاڵی پشكنینی كاتییان داناوە.

ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل بە ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشڕەویكردووە بۆ چەند گوندێكی سنوری پارێزگای قونەیترە لە باشوری سوریا و خاڵی پشكنینیان داناوە و داوای ناسنامەیان لە دانیشتوانی ناوچەكە كردووە و گوندەكانیشیان پشكنیووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی پێنجشەممەی رابردووش سوپای ئیسرائیل 15 ئۆتۆمبێلی بۆ گوندی عوشە لە باشوری قونەیترە بردووە و بۆ ماوەیەكی زۆر پشكنینیان كردووە.