لە یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی سوریادا عەبدولحەمید عەواك بە كۆی 99 دەنگ بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا كە خەڵكی حەسەكەیە.

پەرلەمانی سوریا یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا و سەرەتا سێ كەس كە پێكهاتبوون لە عەبدولحەمید عەواك، موئەیەد هایل قەبلاوی، محەمەد رامز خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندیدكرد، دواتر عەبدولحەمید عەواك بە كۆی 99 دەنگ وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی سوریا هەڵبژێردرا.

عەواك لە ساڵی 1966 لە حەسەكە لەدایكبووە، لە ساڵی 1990 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بەشی یاسا لە زانكۆی حەلەب بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2009 ماستەری لە یاسای كارگێڕیدا لە زانكۆی ئیسلامی لە لوبنان بەدەستهێناوە، ئەندامی لیژنەی داڕشتنەوەی دەستوری سوریا بووە.

پەرلەمانی نوێی سوریا لە 210 ئەندام پێكهاتووە، دوو لەسەر سێیان لەلایەن لیژنە ناوخۆییەكانەوە هەڵبژێردراون و 70 ئەندامیش لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دەستنیشانكراون.