غەززە؛ ژمارەی کوژراوەکان 67 هەزاری تێپەڕاند
بڵند
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
تەندروستی غەززە رایگەیاند؛ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، لە 24 سەعاتی رابردودا، زیاتر لە 60 کوژراو و 265 بریندار تۆمارکراون، ئاماژەیان بەوەشکردوە ژمارەی کوژراوەکان 67 هەزار کەسی تێپەڕاند.
ئەمڕۆ شەممە، تەندروستی غەززە راپۆرتی ڕۆژانەی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ تەنها لە 24 سەعاتی رابردودا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 66 کەس کوژراو و 265 بریندار لە نەخۆشخانەکان تۆمارکراون.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە؛ بەهۆی بۆمبارانکردن و هێرشەکانی ئیسرئیلەوە ژمارەی کوژراوەکان 67 هەزاری تێپەڕاندوە.
بە گوێرەی نوێترین ئاماری تەندروستی کەرتەکە، لە سەرەتای شەڕی غەززەوە کە لە 7ی تشرینی 2023 وە دەستی پێکردوە، ژمارەی کوژراوەکان گەشتوەتە 67 هەزار و 74 کوژراو، ژمارەی بریندارەکانیش 169 هەزار و 430 کەسن.
ئەمە لە کاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ رایگەیاند ئیسرائیل پابەندە و سوپاسیان دەکات و بۆئەوەی کە بە کاتی بۆمبارانکردنی غەززەیان راگرتووە، بە مەبەستی پێدانی دەرفەتێک بە ئازادکردنی بارمتەکان و رێککەوتنی ئاشتی.



