پەرلەمانی ئێران لابردنی چوار سفری سەر دراوی وڵاتەكەی پەسندكرد
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
پەرلەمانی ئێران لابردنی چوار سفری لە دراوی نیشتمانی پەسند كرد و دراوی ئێران دەبێت بە ریاڵ و قڕان.
لە دانیشتنی رۆژی یەكشەممەی پەرلەمانی ئێران, دوای تاووتوێكردن و چارەسەری تێبینییەكانی ئەنجومەنی چاودێری, پرۆژەیاسای چاكسازی دراو و بانكی ئێرانیان پەسند كرد.
لە كۆی 262 پەرلەمانتار، 144 پەرلەمانتار دەنگیان بە پرۆژەیاسای لابردنی چوارسفر و 108 پەرلەمانیش دژی پرۆژە یاساكە دەنگیان دا و سێ دەنگیش بێ لایەن بوو.
پەرلەمانی ئێران دوای پەسندكردنی پرۆژەیاسای لابردنی چوار سفرەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە پێویستە لە كاتی دەرچوونی یاساكەوە تا سێ مانگ بانكی ناوەندنی رێوشوێنەكانی گۆڕانكارییەكانی دراوی تمەن بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە و دەبێت لە ماوەی دوو ساڵ لە كاتی دەرچوونی یاساكەوە, هەمو رێوشوێنە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە لابردنی سفرەكان و دەستپێكردنی ماوەی گواستنەوە بگیرێتە بەر.
ماوەی گواستنەوە 3 ساڵ دەبێت كە لەو ماوەیەدا هەردوو دراوەكە پێكەوە بەكار دەهێنرێت.



