دۆناڵد ترەمپ بەردەوامە لە لێدوانەکانی و رایگەیاند؛ ڕێککەوتنی غەززە لە جێبەجێکردندایە و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست دەهێنێت، جەختیشیکردوەتەوە ئەمە تاکە ڕێککەوتن نییە کە لە ماوەی خولەکەیدا بەدەستی هێنابێت، بەڵکو پێش ئەو چەند ڕێککەوتنێکی دیکەی بەدەست هێناوە.

ئەمڕۆ شەممە، جارێکی دیکە لەسەر شەڕی غەززە ترەمپ  قسەی بۆ کەناڵ 13ـی ئیسرائیل کردوە و ڕایگەیاندوە؛ نزیکن لە رێککەوتن و هەموو لایەنەکان پشتگیری پلانەکەی دەکەن و بەشێوەیەکی باش لەگەڵ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بەرەو پێشەوە دەڕۆن.

ترەمپ جەختی کردوەتەوە کە  ئەمە تاکە ڕێککەوتن نییە کە لە ماوەی خولەکەمدا بەدەستی هێنابێت، بەڵکو پێش ئەوەش چەند ڕێککەوتنێکی دیکەی بەدەست هێناوە و باسی لەوەشکردوە کە، لەکاتی ئاشکراکردنی پلانەکەیدا بە ناتانیاهۆی وتوە ئەمە چانسی بەدەستهێنانی سەرکەوتنتە و قبوڵی بکە.

سەرۆکی ئەمەریکا وتوشیەتی؛ لە ئێستادا ناتانیاهۆ زۆر دوور کەوتۆتەوە لە غەززە، ئیسرائیلیش پاڵپشتییەکی زۆری نێودەوڵەتی لەدەست داوە، ئەویش هەوڵدەدات ئەو پشتیوانیەی نیودەوڵەتییە بۆ ئیسرائیل بگەڕێنێتەوە.