حزبوڵای لوبنان: بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل دەستکاری پلانی ئەمریکا کراوە
بڵند
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، پلانەکەی ئەمریکا بۆ غەززە دەستکاری کراوە، لە بەرژەوەندی ئیسرائیلە و ئاماژەکان ڕونن ئیسرائیل کار بۆ پڕۆژەی ئیسرائیلی گەورە دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، نەعیم قاسم بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کوژرانی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حزبوڵا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، "ئاماژەیەکی گەورە هەیە کە دەبێت بە ڕوونی لەبەردەمماندا بێت، ئیسرائیل کاردەکات بۆ پڕۆژەی 'ئیسرائیلی گەورە'".
ناوبراو جەختیکردەوە ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە دەبینرێت و ئەوەی بەسەر خەڵکەکەیدا دێت، ئاماژەیەکی روونە بۆ پڕۆژەکەی ئیسرائیل و ئەوەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدات، ناتوانرێت لەم پڕۆژە جیابکرێتەوە، کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت.
جەخەتی لەوەشکردوە کە دەبێت هەموویان رووبەڕوی ئیسرائیل ببنەوە و ئەو پلانەی ئەمریکا بۆ غەززە دایناوە، کە ترەمپ پێشنیاری کردووە پڕە لە مەترسی.



