جیهانجیهان

(یانیس پلاکیۆتاکیس) وەزیری کاروباری دەریایی و سیاسەتی دوورگەکانی یۆنان ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا قاچاخچییەکانی تورکیا ھەوڵیانداوە ١١٣٠ کۆچبەری نایاسایی بگەیەننە دوورگە یۆنانییەکانی دەریای ئیجە، بەڵام دەسەڵاتدارانی دەریاوانی شوێنی بەلەمی قاچاخچییەکانیان دەستنیشانکردووە و لە ٢٤ ھەڵمەتی جیادا ڕێگرییان لێکردوون.

بە وتەی وەزیرەکەی یۆنان، تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و بەھێزکردنی تۆڕەکانی قاچاخچیەتی.

لەسەر ئاستی داخوازییە ھەرێمییەکانیش، ئەسینا لە ڕێگەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی ئەنقەرە کردووە و داوای کردووە واز لە سیاسەتی گومانخستنە سەر سەروەری دوورگەکانی دەریای ئیجە بھێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ئێرنای سەر بە حکومەتی ئێران، لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر، دانوستانەکان بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران بەڕێوەدەچێت و تیمی دانوستانکاری ئێرانییش بەشداری دانوستانەکان دەکەن.

پێشتریش ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، لە زاری لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، واشنتۆن ڕەزامەندیداوە لەسەر ئامادەبوون لە گفتوگۆ نوێیەکانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لە ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنییدا، کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی ڕێکخراوی پەیمانیی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ"، دەستپێدەکات و تاکو ٣٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

پرسی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ڕێکخراوەکە و نیگەرانییەکانی تورکیا لەو پرسە و بەردەوامی جەنگی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبن و بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکاندا ڤۆلۆدیمیر زیلینسیکی سەرۆکی ئۆکراین بە ئۆلاین بەشداری بکات.

بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆبوونەوەکان، ڕێکاری توندی ئەمنیی گیراونەتەبەر، حکومەتی ئیسپانیا نزیکەی ١٠ ھەزار سەربازی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی و لە چەندین شەقام و ناوچەی کۆبوونەوەکان، ھاتوچۆ قەدەغە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم ھەفتەیەدا دانوستانەکانی تایبەت بە زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە ڤییەننا چەند خولێکی بەڕێوەچوو، جارێکی تر دەستپێدەکاتەوە، بەڵام لە وڵاتێکی کەنداو دەبێت و لە چەند سەعاتی داھاتووشدا ناوی ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکەن.

لەبارەی گفتوگۆی نێوان وڵاتەکەی و سعودیەش، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، دەسەڵاتدارانی سعودیە لە رێگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پەیامیان بۆ ناردون و دەیانەوێت ئاستی گفتوگۆکان لە نوێنەرایەتییەوە بۆ دیبلۆماسی بەرز بکەنەوە، جەختیشیکردەوە، عێراق رۆڵێکی گرنگی لە گفتوگۆکانی نێوان تاران و ریاز ھەیە، خەتیب زادە داواشی لە دەسەڵاتدارانی سعودیە کرد پێچەوانەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی نێوانیان لێدوان و زانیاری بڵاونەکەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سەرکردەکانی گروپی جی ٧ لە ئەڵمانیا، رێکاری نوێ دژی ھەناردەی نەوت و غازی روسیا رابگەیەنن کە ھەڵاوسانی زیاتری لێنەکەوێتەوە، ھەروەھا بژاردەکان بۆ چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و دۆزینەوەی جێگرەوەی نەوت و غازی روسیا تاوتوێ دەکەن.

سەرۆکایەتی فەڕەنساش رایگەیاندووە، ئەگەری بوژانەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە لوتکەی جی ٧ تاوتوێ دەکرێت، بە تایبەت دوای ئەوەی لێپرسراوی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران لە "تاران" کۆبۆوە.  

بە کاریگەری ئەو کۆبوونەوەیە و چاوەڕوانییەکان بۆ دەرئەنجامەکانی ،  ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە زیاتر لە ١١٣ دۆلار مامەڵەی لەگەڵ کراوە، لە کاتێکدا رۆژی ھەینی بەڕێژەی ٢.٨% دابەزینی تۆمار کرد. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ھیچ پلانێکیان دانەڕشتووە بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران بکەن و کارێک ناکەن کە ھەڵاوسان لە ئێران زیاتر بێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ھەڵاوسانەی ڕوبەڕوی ئێران بووەتەوە کاتییە و نامێنێت.

 ئەو وتانەی رەئیسی لەکاتێکدایە، ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ڕووبەڕووی ژمارەیەک خۆپیشاندان بووەوە و ھاوڵاتیان داوایانکرد حکومەتی ئەو وڵاتە بەزووترین کات نرخەکەی دابەزێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس ئاشکرایکرد ، بەرەبەیانی ئەمرۆ دەنگی چوار تەقینەوە لە ناوەڕاستی شاری کیێڤ لە نزیک کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون بیستراوە و بەو ھۆیەوە ئاگرێکی زۆر لەناوچەکە کەوتووەتەوە و دوکەڵێکی زۆر دروستبووە، بەڵام تا ئێستا زانیاری لەبارەی بوونی قوربانییەوە نییە .

ڤیتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤیش رایگەیاندووە، ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کراون و دواتر وردەکاری زیاتر لەبارەی تەقینەوەکانەوە بڵاودەکرێتەوە . 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا پێی وایە رێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) و ھاوپەیمانی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا کە بە ھاوپەیمانی خۆرئاوا ناسراوە، یان دابەش دەبن یان ھەڵدەوەشێنەوە، بەڵام پوتن لە خەیاڵدا دەژی و ھیچ کاتێکیش ئەو خەیاڵەی نابێتە راستی، جەخیشیکردەوە، ئەمریکا و ئەوروپا لەسەر ئۆکراین بەردەوام دەبن لە دژایەتیکردنی روسیا.

ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیاش رایگەیاند، بەردەوامی و پاراستنی ھاوپەیمانی خۆرئاوا لە ھەموو بوارەکاندا بەتایبەتیش لە شەڕی ئۆکراین لە دژی روسیا، باشترین وەڵامە بۆ پوتن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی دەستپێکردنی وەرزی حەجەوە، لە ئێستا بەدواوە ئەنجامدانی سونەتی عومرە، تەنھا بۆ ئەو کەسانەیە کە مۆڵەتی حەجکردنیان ھەیە و بۆ کەسانی دیکە مۆڵەتەکە ڕاگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە تا ڕۆژی ٢٠ مانگی زیلحیجەی داھاتوو کاری پێدەکرێت و دوای ئەو بەروارە بەشێوەیەکی ئاسایی، گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە.

لە دوو ساڵی ڕابردوو بەھۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەنجامدانی فەریزەی حەج تەنھا بۆ ئەو کەسانە بوو کە نیشتەجێی وڵاتی سعودیە بوون و ڕێگە نەدەدرا لە دەرەوەی سعودیە، کەس گەشتی حەج ئەنجام بدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی بەر لە سازکردنی کۆنگرەکەیان، سەبارەت بە پەنابردن بۆ بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی پەیوەست بە نائارامییەکانی جەنگی ئۆکراین، مایەی سەرسوڕمانە بۆ ڕوسیا، جەختیشیکردەوە، ھیچ ھەڕەشەیەکی ئەتۆمی لە ئارادا نییە و ڕوسیاش ھیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە ڕانەگەیاندووە کە جێگەی دوودڵی بێت.

زاخارۆڤا ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا مۆسکۆ تەنھا پشت بە سیاسەتی بەرپەرچدانەوە دەبەستێت، لە کاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا ھەڵمەتێکی فراوانیان لە دژی ڕوسیا دەستپێکردووە، بەو راگەیاندنانەش وڵاتانی ئەوروپا خۆیان گەیاندووەتە لێواری ململانێیەکی چەکداریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕوسیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی ھێزەکانی ئۆکراین بە فەرمانێکی ڕەسمی کشانەوە، ھێزەکانی ڕوسیا کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری سیڤیرۆدۆنیتسک-ی ستراتیژی لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین ڕاگەیاند، حاکمی ھەرێمی لۆھانسکیش ڕایگەیاند، ڕوسیا بە شەڕ نەیتوانیووە شارەکە کۆنترۆڵ بکات، بەڵکو دوای ئەوە بووە کە بە فەرمانی ڕەسمی ھێزەکانی ئۆکراین کشاونەتەوە و سوپای ڕوسیاش چووەتە ناو شارەکەوە.

وتیشی، چوار مانگە ھێزەکانی روسیا بە ھەموو جۆرە چەکێک شارەکە بۆردوومان دەکەن و بەھیچ شێوەیەک شوێنی نیشتەجێبوون و سەربازگە و خوێندنگە و نەخۆشخانەکانیان لە یەکتر جیا نەکردوەتەوە و بەو ھۆیەشەوە زیاتر لە ٩٠٪ی شارەکە وێران بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە شاری بەرلین لە ئەڵمانیا لوتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە بەشداری سەرکردەکانی چەند وڵاتێکی تری جیھان بەڕێوەچوو کە دوو رۆژی خایاند و تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی قەیرانی خۆراک لە جیھاندا و جەختیانکردەوە، پێویستە پێش ھەموو ھەنگاوێک ھەوڵبدرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ھەناردەکردنی ئەو گەنمە زۆرەی کە لە ئۆکراین بە ھۆی شەڕەوە گیریخواردووە.

ئانا لینا بیربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش روسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە برسیکردن و قەیرانی خۆراک وەک چەکێک لە دژی خۆرئاوا و کۆی وڵاتانی جیھان بەکاردەھێنێت.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، بەھۆی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین و دروستبوونی قەیرانی خۆراک، زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەسی تر دەچێتە سەر ئاماری ئەو کەسانەی بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی کۆنگرێس پڕۆژەیاسای کۆنترۆڵکردنی چەک و شێوازی فرۆشتنی بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرد، پڕۆژەیاساکە گەیشتووەتە کۆشکی سپی و خراوەتە بەردەستی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئەمڕۆش پەسەندی دەکات بۆئەوەی ببێتە یاسا و جێبەجێ بکرێت.

بە پێی پڕۆژەیاساکەی کۆنگرێس کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی روداوەکانی تەقەکردنە لە ئەمریکا، شێوازی بەدەستھێنان و کڕینی چەک و چۆنێتی بەکارھێنانی کۆنتڕۆڵ دەکرێت و چەندین ملیار دۆلاریش بۆ پاراستنی زیاتری خوێندنگەکان تەرخان دەکرێت و لە رێگەی بڵاوکردنەوەی رێنماییشەوە دانیشتوانی ئەمریکا لە گرنگی یاساکە ئاگادار دەکرێنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، جانیت یلین وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە چەند رۆژی داھاتوودا بە سەردانێکی رەسمی دەگاتە کۆریای باشور و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات، ئامانجی سەردان و کۆبوونەوەکانیشی سەپاندنی سزای زیاترە بەسەرکۆریای باکوردا.

سەردانەکەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کۆریای باشور دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور، زنجیرەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی وڵاتەکەی ئەنجامدا و ئەمریکا و کۆریای باشوریش پێیانوایە ئەو کۆبوونەوانە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی نوێیە لەلایەن کۆریای باکورەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەندراوێکی حکومەتی کەنەدا لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی سەر بە ویلایەتی مانیتۆبا، پلەی گەرما ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە، بەڵام لە شاری وینیپێگ کە ھەر سەر بەو ویلایەتەیە ٣٧ پلە تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمارکردنی پلەی گەرمای ٣٧، لە یەکێک لە شارەکانی کەنەدا، لە ماوەی ١٣٤ ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە، چونکە تەنھا لە ساڵی ١٨٨٨ بەرزترین پلەی گەرما لە کەنەدا ھەر لە شاری وینیپێگ تۆمارکراوە کە ٣٣.٣ پلە بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی ھاوبەشدا لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند، گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە دانوستانی ئەتۆمی دەستپێبکەنەوە، وتیشی لەگەڵ بۆرێل دانوستانی دوور و درێژ و بەسودیان ئەنجامداوە، بە ئاراستەی دەستپێکردنەوەی وتووێژە ئەتۆمییەکان.

عەبدوڵاھیان ھیواشیخواست ئاستی پەیوەندیی بازرگانی نێوان ئێران و ئەوروپا گەشەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینێت.

لای خۆشیەوە جۆزێپ بۆرێل ئاماژەی بەوەکرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ لێپرسراوانی تاران گرنگی تایبەتی ھەبووە و بەردەوامیش دەبن، جەختیشیکردەوە، بەربەستەکانی بەردەم دانوستانەکان لادەبن و بە زووترین کات دەست بە دانوستانە ئەتۆمییەکان دەکەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...477478479480481...641