چەند تەقینەوەیەک کیێڤی پایتەختی ئۆکراینیان ھەژاند
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس ئاشکرایکرد ، بەرەبەیانی ئەمرۆ دەنگی چوار تەقینەوە لە ناوەڕاستی شاری کیێڤ لە نزیک کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون بیستراوە و بەو ھۆیەوە ئاگرێکی زۆر لەناوچەکە کەوتووەتەوە و دوکەڵێکی زۆر دروستبووە، بەڵام تا ئێستا زانیاری لەبارەی بوونی قوربانییەوە نییە .
ڤیتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤیش رایگەیاندووە، ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کراون و دواتر وردەکاری زیاتر لەبارەی تەقینەوەکانەوە بڵاودەکرێتەوە .

