کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی کۆنگرێس پڕۆژەیاسای کۆنترۆڵکردنی چەک و شێوازی فرۆشتنی بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرد، پڕۆژەیاساکە گەیشتووەتە کۆشکی سپی و خراوەتە بەردەستی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئەمڕۆش پەسەندی دەکات بۆئەوەی ببێتە یاسا و جێبەجێ بکرێت.

بە پێی پڕۆژەیاساکەی کۆنگرێس کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی روداوەکانی تەقەکردنە لە ئەمریکا، شێوازی بەدەستھێنان و کڕینی چەک و چۆنێتی بەکارھێنانی کۆنتڕۆڵ دەکرێت و چەندین ملیار دۆلاریش بۆ پاراستنی زیاتری خوێندنگەکان تەرخان دەکرێت و لە رێگەی بڵاوکردنەوەی رێنماییشەوە دانیشتوانی ئەمریکا لە گرنگی یاساکە ئاگادار دەکرێنەوە.