ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی بەر لە سازکردنی کۆنگرەکەیان، سەبارەت بە پەنابردن بۆ بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی پەیوەست بە نائارامییەکانی جەنگی ئۆکراین، مایەی سەرسوڕمانە بۆ ڕوسیا، جەختیشیکردەوە، ھیچ ھەڕەشەیەکی ئەتۆمی لە ئارادا نییە و ڕوسیاش ھیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە ڕانەگەیاندووە کە جێگەی دوودڵی بێت.

زاخارۆڤا ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا مۆسکۆ تەنھا پشت بە سیاسەتی بەرپەرچدانەوە دەبەستێت، لە کاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا ھەڵمەتێکی فراوانیان لە دژی ڕوسیا دەستپێکردووە، بەو راگەیاندنانەش وڵاتانی ئەوروپا خۆیان گەیاندووەتە لێواری ململانێیەکی چەکداریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕوسیا.