وەزارەتی حەجی سعودیە: ئەنجامدانی عومرە تەنھا بۆ حاجیان ڕێگەپێدراوە
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی دەستپێکردنی وەرزی حەجەوە، لە ئێستا بەدواوە ئەنجامدانی سونەتی عومرە، تەنھا بۆ ئەو کەسانەیە کە مۆڵەتی حەجکردنیان ھەیە و بۆ کەسانی دیکە مۆڵەتەکە ڕاگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە تا ڕۆژی ٢٠ مانگی زیلحیجەی داھاتوو کاری پێدەکرێت و دوای ئەو بەروارە بەشێوەیەکی ئاسایی، گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە.
لە دوو ساڵی ڕابردوو بەھۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەنجامدانی فەریزەی حەج تەنھا بۆ ئەو کەسانە بوو کە نیشتەجێی وڵاتی سعودیە بوون و ڕێگە نەدەدرا لە دەرەوەی سعودیە، کەس گەشتی حەج ئەنجام بدات.

