میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، جانیت یلین وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە چەند رۆژی داھاتوودا بە سەردانێکی رەسمی دەگاتە کۆریای باشور و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات، ئامانجی سەردان و کۆبوونەوەکانیشی سەپاندنی سزای زیاترە بەسەرکۆریای باکوردا.

سەردانەکەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کۆریای باشور دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور، زنجیرەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی وڵاتەکەی ئەنجامدا و ئەمریکا و کۆریای باشوریش پێیانوایە ئەو کۆبوونەوانە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی نوێیە لەلایەن کۆریای باکورەوە.