جیهان

پۆلیسی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ھێرشبەرێک کە دانیشتووی شارۆچکەی خەلیلە لە کەناری رۆژئاوای فەڵەستین، لە رێگەی ئۆتۆمبێل و چەقۆوە لە شاری رەعنانای باکوری تەلئەبیب ھێرشێکی ئەنجامداوە.

دەشڵێت، ھێرشبەرەکە بە ئۆتۆمبێل ١٣ کەسی شێلاوە و ھەڵاتووە، دواتر لە ناوچەیەکی تر بە چەقۆ ھێرشی کردووەتەسەر ژنێک و کوشتوویەتی، ژمارەیەک ھاووڵاتی دیکەشی بریندارکردووە. 

بە وتەی پۆلیسی ئیسرائیل، ھێرشبەرەکە سێ ئۆتۆمبێلی گۆڕیوە بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکان و دواتر دەستگیر کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان دەم پارتی لە ڕێگەی دەنگدانی ناوخۆیی کاندیدەکانی بۆ ھەڵبژاردنی خۆجێیی شارەوانییەکانی تورکیا دەستنیشان دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆسەی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی دەست پێکردووە.

لە ئێستادا کاندیدەکانی دەم پارتی لە ٤٨ ناوەند یەکلایی کرانەوە کە رێژەیەکی بەرچاو کاندیدی ژنیشیان لەناودایە، لە بەشێک لە ناوەندەکان بەھۆی ئەوەی لە خولی یەکەمدا کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەست نەھێناوە، لە خولی دووەمدا ناوی کاندیدەکان یەکلایی کراونەتەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەمرۆ لە ناوچەکانی ئەردەخا، پەیاس، فارقین و بسملی ئامەد و جزیری شڕنەخ، پرۆسەکە بەڕێوەچووەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خێزانی نێرگز محەمەدی بڵاویانکردەوە، دادگای شۆڕشگێڕی ئێران بە غیابی سزای ١٥ مانگی دیکە زیندانی بەسەردا نێرگز محەمەدی سەپاند، ئەوەش بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە لە زیندانەوە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

دەشڵێن، فەرمانی پێکراوە دوو ساڵ بە دەربەدەری لە دەرەوەی تاران بەسەربەرێت، ھەروەھا دوای ئازادبوونیشی، بەکارھێنانی مۆبایل و گەشتی بۆ ماوەی دوو ساڵ لێ قەدەغە کراوە.

بەوتەی خێزانەکەی، لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢١وە ئەوە پێنجەمین جارە نێرگز تاوانبار بکرێت، لە ئێستاشدا سزاکەی دەگاتە ١٢ ساڵ زیندانیکردن و ١٥٤ جار لێدانی قامچی.

کۆتایی ساڵی ڕابردوو خێزانەکەی نێرگز محەمەدی لە ئۆسلۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان لەبری کچەکەیان وەرگرت، بەھۆی چالاکییەکانییەوە لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران.

نێرگز محەمەدی تەمەنی ٥١ ساڵە و لە بیست ساڵی ڕابردووی ژیانیدا زۆربەی کاتەکانی لە زینداندا بەسەربردووە، تائێستاش لە زیندانیشدا بەردەوامە لە چالاکییەکانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رادیۆی سوپای ئیسرائیل و ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھایۆمی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، سوپای ئیسرائیل بڕیاری کشانەوەی لیوای ٣٦ی داوە، کە بریتین لە لیوای گۆلانی، لیوای ١٨٨، لیوای حەوتی زرێپۆش، تیمێکی ئاگرکوژێنەوە و لیوایەکی یەدەگ.

لیوای ٣٦ ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە شەڕەکانی کەرتی غەززە لە چەند مانگی ڕابردوودا، ھێشتا سێ لیوای شەڕکەر لە کەرتی غەززەدا ماون، لەگەڵ ھێزی تایبەت کە بەردەوامن لە شەڕکردن لە سەرانسەری غەززە.

لای خۆیەوە یواف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ھێرشە چڕەکانی سوپا بۆسەر باشووری غەززە لە کۆتایی نزیکبوونەتەوە، بەڵام حەماس ئامادە نییە بارمتەکان ئازاد بکات.
گالانت وتیشی: کۆتاییھاتنی شەڕەکە دەبێت ھەوڵی دیپلۆماسی لەگەڵدا بێت و دواتر ئیدارەدانی غەززە بۆ فەڵەستینییەکان جێبھێڵرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەشنووی پرۆژەیاسای بودجەی ئیسرائیل، کاریگەرییە داراییەکانی شەڕی غەززە لە سەر ئیسرائیل گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلار و ئەوەش بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی کورتھێنان بە رێژەی ٦.٦٪ داکشانی گەشەی ئابووری بەرێژەی ١.١٪.

لەلایەکی تریشەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیدا کە لە کەناری خۆرئاوا ئەنجامیانداوە، ٢٥ کەس دەستگیرکراون کە ٢٣یان چەکداری حەماسن و دوانیشیان برای ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسن کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەھۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە لە ناوچەیەکی باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان کوژرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، گەلی فەڵەستین بڕیاریداوە بەرامبەر زوڵم و ستەمەکانی ئیسرائیل بوەستێتەوە و ئێرانیش پشتیوانی تەواوی ئەو بڕیارەی گەلی فەڵەستین دەکات، پێویستیشە تەواوی جیھانی پشتگیری لەو بڕیارەی ئەو گەلە ستەملێکراوە بکەن بۆ بەرگریکردن لە خاک و نەتەوەی خۆیان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا پشتیوانی ماددی و سەربازی ئیسرائیل دەکات بۆ شەڕی غەززە، لەبەرامبەریشدا ئێران پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و گروپە چەکدارەکانی بەرەی بەرخۆدان دەکات لە لوبنان و سوریا و عێراق و یەمەن بۆ بەرپەرچدانەوەی وێرانکارییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی کۆڵۆمبیا رایانگەیاند، لەناوچەی "چوکۆ" کە رووی لە زەریای ھێمنە ، بەھۆی باران بارینی بەخوڕەوە رۆچونی زەوی روویداوە و بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان تا ئێستا ٣٤ کەس گیانیانلەدەستداوە کە زۆرینەیان منداڵن، ھەڵمەتەکانی رزگارکردن و بەھاناوەچوونیش بەردەوامن . ھەروەھا جگە لە زیانە گیانیانییەکان، رووداوەکە زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتۆتەوە . 

بە وتەی گۆستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا، ھەموو ھاوکارییەک بۆ زیان لێکەوتووان دابین دەکەن .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەیامێکی تایبەتی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە، سەبارەت بە ھێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، جەختیلەوەشکردەوە، ئەمریکا ئامادەیە بۆ گرتنەبەری ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ ھەر پێشھاتێک.

ماوەی دوو رۆژە ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن، حوسییەکانیش ڕایانگەیاند، وەڵامی توند و کاریگەریان دەبێت بۆ بۆردومانەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە مانگی ئازاری ئەمساڵ لە تورکیاو باکوری کوردستان بەڕێوەبچێت، دەم پارتی بڕیاریداوە شێوازی دیاریکردنی کاندیدەکانی بۆ سەرۆکی شارەوانیی و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی شارۆچکەکان بگۆڕێت.

بۆ ئەو مەبەستەش لە گەورە شارەکانی وان و مێردین و شرناخ و دەیان شارۆچکەی دیکە سندوقی دەنگدانی داناوە و ھاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانە دەتوانن کەسێک بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکە لەژێرناوی دەمپارتدا کاندید بکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە بەھۆی کوژرانی نۆ سەربازی تورکیا لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە لە ٢٤ سەعاتی رابردودا، پارتەکانی تورکیا بڕیاریاندا ئاشکراکردنی ناوی کاندیدەکانیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان دوابخەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی ١١ی ئەم مانگە ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود دەسترێژی گوللـەیان لە کاروانێکی کۆڵبەر کردووە لە ئاکامدا سێ کۆچبەر برینداربوون، کە خەڵکی شاری ڕوانسەرن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەر ھەمان رۆژ دەسترێژی گوللـە لە کاروانێکی دیکەی کۆڵبەران کراوە و بەھۆیەوە چوار کۆڵبەر برینداربوون، کە خەڵکی گوندی " تین" سنووری شاری پاوەن.

رێکخراوی ھەنگاو ڕاشیگەیاندووە، بریندارەکان دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی شاری پاوە و لەئێستادا چارەسەری پێویستییان بۆ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مارتن گریفیس بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەگەر ھەنگاوی پێویست نەنرێت کارەساتی مرۆیی لە کەرتی غەززە روودەدات و ھیچ شوێنێکی سەلامەت لەو شارە بوونی نییە و داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد بڕیاری بەپەلە بدات بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە.

وتیشی، ھەست بە نیگەرانی دەکات کە دوو وەزیری ئیسرائیل داوای گواستنەوەی فەڵەستنییەکان دەکەن بۆ وڵاتێکی تر.

لیندا گریفلاند باڵیۆزی ئەمریکاش لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، ھێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حوسییەکان دژیەک نین لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەلاماردانی کەشتییەکان لە دەریای سور کەمدەکاتەوە و ئەو دوو وڵاتە بەردەوام دەبن لە ھەوڵە دیبلۆماسییەکان لەگەڵ بەرگریکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووردا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە رۆژاوئای کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣ لە سەرتاسەری سوریادا ھاووڵاتیان ڕووبەڕووی قەیرانێکی توندی مرۆیی بوونەتەوە و زیاتر لە ٩٠٪ی ھاووڵاتییان لەژێر ھێڵی ھەژاریدا دەژین، تورکیا و لوبنانیش دەستیان بە دیپۆرتکردنەوەی نایاسایی و گەڕانەوەی بەرفراوانی ھەزاران ھاووڵاتی سووری کردووەتەوە.

راشیگەیاندوە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت لە سووریا، ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ئەشکەنجەدان و بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێ، لە ھەمان کاتدا بە ملیۆنان دانیشتووی ئەو وڵاتە خۆراکی کوالێتی پێویستیان بە دەست ناگات یان نەیانتوانیوە بەرگەی تێچووی بەرزی نرخی خۆراک بگرن، ھاوکات حکومەت نەیتوانیوە چارەسەری ئەو قەیرانە ئابوورییە بکات کە لە ئەنجامی لەناوچوونی ژێرخانی ئابووری و قەیرانەکانی وڵاتانی دراوسێ دروستبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چاوەڕوان دەکرێت، دادگای نێودەوڵەتی لاھای دوای گوێگرتن لە تەواوی سکاڵاکە، بڕیارێک دەربکات بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

دوێنێ یەکەم دانیشتنی ئەو دادگایە بۆ گوێگرتن لە سکاڵاکەی ئەفریقای باشور بەڕێوەچوو، کە لە ٨٤ پەڕە پێکھاتووە. ئەو دادگاییکردنەش بە پێشھاتێکی مێژویی دادەنرێت، کە ھاوشێوەی نەبووە.

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی نێودەوڵەتیش رایگەیاند، ھێرشەکەی ئیسرائیل لە کەرتی غەزەە ھاووڵاتی بێتاوانی کوشتووە و کەرتی غەززە بووەتە زیندانییەکی داخراو کە ئیسرائیل کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجام دەدات و سەرجەم رێککەوتنەکان پێشێل دەکات. 

ھەر دوێنێ لە بەردەم دادگاکە، خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ فەڵەستینییەکان و پشتیوانی سکاڵاکەی ئەفریقای باشور دژی ئیسرائیل رێکخرا. 

بەشێکی دیکەش لە ھاووڵاتیان لەبەردەم دادگاکە کۆبوونەوە بۆ پشتیوانی ئیسرائیل و چەندین دروشمیان بەرزکردبووەوە، ئیسرائیلیش بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە دانیشتنەکان ئامادەیە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە مامەڵەکانی بازاڕی وزەی جیھانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٤٪ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و گەیشتە ٨٠ دۆلار، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بە ٧٤ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.

ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش بۆ ئاڵۆزییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە، بە تایبەت لە دوای بۆردوومانەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حوسییەکان، لە پێناو گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ دەریای سوور.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رادیۆی فەرمی کان-ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، خەمڵاندنەکانی ئیسرائیل بەھێزتربوون سەبارەت بەوەی کە دادگای دادی لاھای فەرمان لە دژی ئیسرائیل دەربکات، دوای تۆمەتبارکردنی لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە بە ئەنجامدانی "کۆمەڵکوژی" لە کەرتی غەززە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیل پابەند نابێت پێوەی.

لە دووەم رۆژی دادگاییەکەدا، ئەمڕۆ دادگا گوێی لە وەڵامی ئیسرائیل گرت بۆ ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون.

ئیسرائیلییەکان بە ئاشکرا باس لەوە دەکەن، ئەگەری ھەیە دادگای لاھای فەرمانێک لە دژی ئیسرائیل دەربکات، بەڵام مەرج نییە بڕیارێک بێت بۆ وەستاندنی شەڕەکە، بەڵکو لانیکەم یەکێک لە داواکارییەکانی ئەفریقای باشوور قبوڵ دەکرێت.

خەمڵاندنێکی دیکەی ئیسرائیل ئەوەیە کە دادگای لاھای فەرمان دەکات بە لایەنە بیانییەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی ھێرشەکانی کۆمەڵکوژی لە غەززە، یان بڕیارنامەیەک دەربکرێت کە داوای ئەوە بکات ئیسرائیل ڕێگە بە فەلەستینیەکان بدات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئیسرائیل قەرەبوویان بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی"دەم پارتی" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە سەردانی پارتی جەھەپەیان کردووە، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە ٣١ی ئاداری داھاتوو بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ھەندێک شوێن ھەماھەنگییان لەگەڵ "جەھەپە"دەبێت و کۆمیسیۆنی ھەردوولاش کارەکان رادەپەڕێنن.

وتەبێژی دەم پارتی راشیگەیاندووە، دەیانەوێت لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا کۆتایی بە قەیوم بھێنن و کەسانی شایستە لە شوێنیان دابنێن و ئیدارەیەکی دیموکراسی بۆ تورکیا ھەڵبژێرن.

جەختی لەوەشکرد، بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان تەنیا سەرنجیان لەسەر ناوچەکانی باکوری کوردستان نابێت، لەھەریەکە لە پارێزگاکانی ئەنقەرە و کۆجا ئەلی و سامسۆنگ کاندیدیان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...184185186187188...535