بنیامین ناتانیاهۆ هۆشداری لە هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستی غەززە دەدات و دەڵێت، تاكو حەماس لیستی ناوی بارمتەكان پێشكەش نەكات كە ئازاد دەكرێن، ئیسرائیل پابەندی ئاگربەستەكە نابێت.

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێكدا رایگەیاند، تاكو حەماس لیستی ناوی ئەو بارمتانە پێشكەش نەكات، كە ئازادیان دەكات، ئیسرائیل ئامادە نییە پابەندی ئاگربەستی غەززە بێت، ئەو كاتەش بەرپرسیارێتی جێبەجێنەكردنی ئاگربەستەكە لە ئەستۆی حەماس دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بە پشتیوانی ئەمریكا ئیسرائیل بە مافی خۆی دەزانێت درێژە بە شەڕی غەززە بدات، ئەگەر پێویست بكات.

ناتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەشدا، بە لەناوبردن و لاوازكردنی گروپە چەكدارەكانی بەرەوی مقاومە، ئیسرائیل توانیویەتی رووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت، بەڵێنیشیدا بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەكان لە غەززە.