رێكخراوی یونیسێف رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 15 مانگی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا رۆژانە لە كەرتی غەززە 35 منداڵ كوژراون.

جەیمس ئێڵدر وتەبێژی رێكخراوی یونسێف رایگەیاند، لە دوای 7ی 10ی 2023ەوە بەهۆی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە تائێستا 15 هەزار منداڵ كوژراون.

وتیشی، رۆژانە 35 منداڵ لە غەززە كوژراون و تەنها لەم چەند رۆژەی ئەمساڵیشدا رۆژانە 10 منداڵ كوژراون، داواشیكرد بە زوترین كات رێككەوتنی ئاگربەست جێبەجێ بكرێت.

ئاژانسی ئۆنروا سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكانیش بۆ پەنابەرانی فەڵەستین رایگەیاند، رۆژانە 15 منداڵ لە غەززە بەهۆی كاریگەرییەكانی چەك و تەقەمەنی كەمئەندام دەبن، كە مانگانە دەكاتە 475 منداڵ و بەدرێژایی ژیانیان كاریگەرییەكەیان لەسەر دەمێنێتەوە.