بۆ دووبارە دەستبەکاربوونەوەی؛ دۆناڵد تڕەمپ و خێزانەکەی لە واشنتنن
هەساو ئەمیر
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بەمەبەستی دووبارە دەستبەکاربوونەوەی وەک سەرۆکی ویلایەکە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد تڕەمپ و خێزانەکەی لە واشنتنن.
دۆناڵد تڕەمپ و میلانیای هاوسەری بەو فڕۆکەیەی کە جۆ بایدن ناردبووی بەدوایدا بۆ فلۆریدا، چوونە واشنتن و بڕیارە سبەینێ دووشەممە، ٢٠ی مانگ مەراسیمی دەستبەکاربوونی تڕەمپ و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەنێوان جۆ بایدن و دۆناڵد تڕەمپدا بەڕێوەبچێت.
تڕەمپ و هاوسەرەکەی کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە واشنتن، سەرەڕای ئەوەی شەپۆلێکی سەرمای سەخت ویلایەتەکەی گرتووەتەوە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان ئاهەنگگێڕان دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
لەئێستادا تڕەمپ و هاوسەر و منداڵەکانی لە واشنتنن و ئامادەکاری دەکەن بۆ دووبارە بوونەوە بە خێزانی یەکەم لە ئەمریکادا.
رێورەسمی دەستبەکاربوونەکە کە بڕیار بوو لە باخچەی باڵەخانەی کۆنگرێسدا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی شەپۆلی سەرماوە رێورەسمەکە دەبرێتە ناوەوەی باڵەخانەکە، ئەوەش تاڕادەیەک گرفتی دروستکردووە، چونکە جێگای ئەو ژمارە زۆرەی میوان نابێتەوە لەناو باڵەخانەکەدا.
ژمارەی ئەو میوانانەی بڕیارە لە رێورەسمی دەستبەکاربوونەکەی دۆناڵد تڕەمپدا بەشدار بن دەگاتە ٢٢٠ هەزار کەس و بڕیارە ژمارەیەکیان ببرێنە باڵەخانەی کاپیتۆڵ و لەوێوە بەشێوەی راستەوخۆ بینەری رێورەسمەکە بن. کە ئەمەش لەدوای ساڵی ١٩٨٥ و دەستبەکاربوونی رۆناڵد رێگانی ٤٠ـەم سەرۆکی ئەمریکا یەکەمجارە ئەو رێورەسمە گەورەیە لە شوێنێکی داخراودا ئەنجام بدرێت.
لە مانگی ١١ی ساڵی رابردوودا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجامدرا و تیایدا دۆناڵد تڕەمپ بەسەر جۆ بایدنی رکابەریدا سەرکەوت و بۆ دووەمجار بووەوە بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.





