لە بەردەم باڵەخانەی دادگای باڵای ئێران لە تاران دوو دادوەر كوژران و میدیای بەوتەی میدیای ئەو وڵاتەكەش بكوژەكە دەستەجێ خۆی كوشتووە.

دەزگای دادی ئێران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كەسێك لە ناو باڵەخانەی دادگای باڵای ئێران تەقەی لە دوو دادوەر كردووە و لە ئەنجامدا هەردووكیان كوژراون و هەر لەگەڵ روداوەكەدا تەقەكەرەكە خۆشی كوشتووە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بكوژی ئەو دوو دادوەرە كارمەندی خزمەتگوزاری بووە لە ناو باڵەخانەی دادگای باڵای ئێران.

یەكێك لە داوەرە كوژراوەكان ناوی عەلی رازینی سەرۆكی لقی 39ی دادگای باڵای ئێران و ئەویتریشیان محەمەد مۆقیسە سەرۆكی لقی 53ی دەزگای دادی ئێران بووە و پێشتریش مۆقیسە بە تۆمەتی پێشێلكاریی بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ، لەلایەن ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپاوە خرابووە لیستی سزاوە.