جیهان

عەلی خامەنەیی، رابەڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ھەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە کە ئێران بانگەشەی شەڕی دژی ئیسرائیل کردبێت. 

راشیگەیاند، ئەوان ھەرگیز ئەو قسانەیان نەکردوە و دەنگی خەڵک چارەنوسی خۆی دیاری دەکات و ئەو حکومەتەی کە پێکدەھێنرێت بە دەنگی گەلی فەڵەستین بڕیار دەدات کە ئەوانەی لە وڵاتێکی دیکەوە ھاتوون دەمێننەوە، یاخود دەڕۆن. 

ھاوکات بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز خامەنەیی بە ئیسماعیل ھەنییە، سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماسی راگەیاندووە، حەماس لەبارەی ھێرشەکەی حەوتی تشرینی یەکەم ھیچی بە ئێران نەوتووە و تارانیش نایەوێت بچێتە جەنگەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەنس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی ناتۆ  لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە بڕۆکسل رایگەیاند، ھەمووان پشتگیری ئۆکراین دەکەن بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵپشتی ئۆکراین دەکەن و بەردەوام دەبن لە ناردنی ھاوکارییەکان و توانای سەربازی بەرەوپێشچونی کیێڤ و بەئەندامبوونی ئەو وڵاتەش لە ناتۆ کاری لەپێشینەیان دەبێت.

ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی ناتۆ دەشڵێت، ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، لە بارەی پرسی بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ کۆبونەوەیەکی دوو قۆڵیان لەگەڵ ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامداوە. 

دەشڵێت، فیدان گەرەنتی ئەوەی داوە کە تورکیا رەزامەندە لەسەر ئەندامێتی سوید لە ناتۆ و لە ماوەی چەند ھەفتەی داھاتووشدا ئیمزای لەسەر دەکرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا وادەیەکی بۆ ئیمزاکردنی ئەندامێتی سوید بۆ چونە ناو ناتۆ دیاری نەکردووە، بەڵام پێی راگەیاندوە لە چەند ھەفتەی داھاتودا ئەنقەرە ئیمزا لەسەر داواکارییەکەی سوید دەکات. 

لەمساڵدا ھەردوو وڵاتانی سوید و فنلەندا داواکارییان بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پێشکەشی ھاوپەیمانێتییەکە کرد، بەڵام تورکیا ڤیتۆی داواکارییەکەی ئەو دوو وڵاتەی کرد و چەند مەرجێکی بەسەردا سەپاندن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی ئیسرائیل یەوم ئاشکرایکردووە، پرۆژەیەک ئاراستەی کۆنگرێس و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کراوە و تیایدا پێشنیاز کراوە دانیشتووانی کەرتی غەززە بەسەر وڵاتانی میسر، عێراق، تورکیا و یەمەن دابەشبکرێن بەو پێیەی ئەو چوار وڵاتە ساڵانە لە چوارچێوەی ھاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمریکا ئەمریکا لە رووی داراییەوە سودمەند دەبن و ھاوکاری وەردەگرن، ئاماژەی بەوەشکراوە تائێستا ئەو پێشنیازە پشتیوانی زۆری کراوە بەڵام ھێشتا کۆنگرێس و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری کۆتاییان لەسەر نەداوە بۆئەوەی بکرێتە پرۆژە و دەنگی لەسەر بدەن.

مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینیش لە وتارێکیدا بەبۆنەی رۆژی جیھانیی پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین رایگەیاند، لەئێستادا گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو کۆمەڵکوژ دەکرێن و پێویستە رێکاری پێویستیش بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو ھەڕەشەیەی لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەت ھەیە، وتیشی، غەززە بەتەنھا نابێتە دەوڵەت و ھیچ دەوڵەتێکیش بە بێ غەززە دروست ناکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەکۆبوونەوەکانی دوێنێ دەوحە کە ولیەم بێرنز، بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا و دەیڤید بارنیاع، بەڕێوەبەری ھەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) و محەمەد عەبدولرەحمان ئالسانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر و لێپرسراوانی میسر ئامادەبوون، ئیسرائیل ئامادەیی خۆی بۆ ئاگربەستی درێژخایەنی مەرجدار راگەیاندووە.

میدیای ئیسرائیل دەڵێت، بەڕێوەبەری دەزگای مۆساد بە مەرجی ئازادکردنی تەواوی بارمتە ئیسرائیلیەکان، ئامادەی وڵاتەکەی بۆ ئاگربەستێکی درێژخایەن لە غەززە راگەیاندووە،  وتوشیەتی ئیسرائیل ئامادەیە ژمارەیەکی زۆر بارمتەی فەڵەستینی ئازاد بکات.

لە بەرامبەریشدا حەماس دەڵێت، ئازادکردنی ژن و منداڵان وکەسانی بەتەمەن لەماوەی ئاگربەست ئەگەرێکی کراوەیەوە، بەڵام تەنھا دوای راگرتنی تەواوەتی شەڕ، ئامادەن بە مەرج و دانوستانی نوێوە گفتوگۆ لەسەر ئازادکردنی سەربازە بارمتەکانی ئیسرائیل بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا کە تایبەت بوو بە دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، وڵاتەکەی ھیچ کاتێک بەشدارنەبووە لە ھێرشکردنەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا و وڵاتانی ناوچەکە.

وتیشی، تاران بە تەواوی پابەندە بەو بەڵێن و پەیماننامانەی کە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئیمزای لەسەر کردوون.

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان داواشی لە ئەمریکا کرد، بوونی سەربازی خۆی لە سوریا کۆتایی پێبھێنێت، چونکە دژی یاسا و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٣ی ئەم مانگەوە ھیچ ھێرشێک نەکراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا  لە عێراق و سوریا ، ئەوەش واتە لەو کاتەوەی ئاگربەستی کاتی لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە ٧٠ جار لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کراونەتە ئامانج، بەھۆی ئەو ھێرشانەوە دەیان کارمەند و سەربازی ئەمریکی برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ ھەریەک لە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) و مەراڵ ئاکشنەر- سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی کە دوو گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیان کۆدەبنەوە و پرسی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان تاوتوێ دەکەن، کە بڕیارە ٣١ی ئاداری ساڵی داھاتوو ئەنجام بدرێت.

پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێت بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئاستی پارێزگاکانی تورکیادا ھەماھەنگی لەگەڵ یەکتردا بکەن و لەو ناوچانەی دەنگی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن بەھێزە، پارتەکانی دیکە کاندیدی سەرۆکی شارەوانی دیارینەکەن تا ئۆپۆزسیۆن بتوانێت لە دەسەڵات بباتەوە.

لەم بارەیەوە ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەھەپە رایگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان بە ڕەسمی ھاوپەیمانی لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا ناکەن، بەڵام لەسەر ئاستی پارێزگاکان ھەماھەنگیان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رۆژی یەکی مانگی داھاتوەوە ئەو ھەژمارانە دەسڕێنەوە کە بۆ ماوەی دوو ساڵ ناچالاکن و بەکارنەھاتوون، بەڵام ئەو رێکارە بۆ ھەژماری فەرمانبەران و خوێندنگەکان جێبەجێناکرێت. 
ئەکسیۆس دەشڵێت، پێش سڕینەوەی ھەژمارەکە، کۆمپانیا گوگڵ نامەیەکی ئاگادارکردنەوە بۆ ناونیشانی ئیمەیڵەکە دەنێرێت. 

باسی لەوەشکردوە، ئەو کەسانەی نایەنەوێت ھەژمارەکانیان دابخرێت پێویستە بەردەوام بچنە ناو ھەژمارەکانیان و ئیمەیڵ بخوێننەوە و بینێرن، یاخود لە رێگەی ھەژمارەکانیانەوە سەیری یوتیوب بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی زیندانییەکانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئاگربەستە مرۆییەکانی لەگەڵ گروپی چەکداری حەماس، شەوی رابردوو لە بەرامبەر ئازادکردنی ١١ بارمتەی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە، ٣٣ بارمتەی فەڵەستینییان ئازادکردووە.

ھاوکات، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاندووە، ئەو ٣٣ بارمتە فەڵەستینییەی ئیسرائیل ئازادیکردوون، پێکھاتوون لە ٣٠ منداڵی خوار ١٨ ساڵ و سێ ژن. جەختی لەوەشکردەوە، وەک وڵاتێکی نێوەندگیری نێوان حەماس و ئیسرائیل، ھەموو ھەوڵێکیان دەخەنەگەڕ بۆ ئازادکردنی تەواوی ئەو بارمتانەی لە ئیسرائیل و کەرتی غەززە ماون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە بۆ ماوەی چوار رۆژ ئاگربەستی مرۆیی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بە کەرتی غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل راگەیاندرا و لەو نێوەندەشدا،  ٥٣ بارمتە لە کەرتی غەززە و ١١٧ بارمتە لە ئیسرائیل ئازادکران. دواتریش ئاگربەست تاکو رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو درێژکرایەوە و بڕیاریشە لەو ماوەیەدا ٢٠ بارمتەی ئیسرائیلی و ٦٠ بارمتەی فەڵەستینی ئازاد بکرێن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لۆید ئۆستین وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ یۆھاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەنجامدا،  سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بارمتەکان و وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەززە.

پنتاگون راشیگەیاند، ئۆستن داوای لە ھاوتا ئیسرائیلەکەی کردووە کە بازنەی ململانێکان لە فەلەستین فراوانتر نەکەن و ھەوڵبدەن بۆ زیادکردنی ناردنی ئەو ھاوکاریانەی لە ئێستادا رێگەی پێدراوە.
 جەختیشی کردەوە، لەسەر بەردەوامی ھاوکارییە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل و ھەروەھا لەسەر ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ھێز و بەرژەوەندییەکانی لە سەرانسەری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ھێشتا ١٧٣ بارمتە کە رۆژی حەوتی مانگی رابردوو رفێندراون، لە دەستی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسدا ماون. لەو ژمارەیەش ١٧ بارمتەیان بیانین و شەش بارمتەیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.

رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە، ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە، لە ماوەی چوار رۆژی رابردووشدا حەماس ٦٩ بارمتەی ئیسرائیلی و بیانیی ئازاد کرد، لە بەرامبەردا ئیسرائیل ١٥٠ دەستگیرکراوی فەڵەستینیی ئازاد کرد. بڕیاریشە ئەمڕۆ و سبەینێ ٢٠ بارمتەی ئیسرائیلیی و ٦٠ دەستگیرکراوی فەڵەستینیی ئازاد بکرێن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نیتین غادکاری، وەزیری گواستنەوەی ھیندستان رایگەیاند، ئەو ٤١ کرێکارە ماوەی ١٧ رۆژبوو لەناو تونێلێکی روخاو لە ناوچەی ھیمالایا گیریانخواردبوو رزگارکران.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، رزگارکردنی کرێکارەکان بە ھەماھەنگی نێوان ژمارەیەک ئاژانسی فریاکەوتن بووە و یەکێک بووە لە گرنگترین ھەڵمەتەکانی رزگارکردن لە چەند ساڵی رابردودا.

لێپرسراوانی بەرگری شارستانی ھیندستان لەرێگەی رەوانەکردنی بۆری تا شوێنی گیرخواردنی کرێکارەکان، توانییان یەک یەک کرێکارەکان رزگاربکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی باکور لە سەرچاوەیەکی حکومەتی سوریاوە بڵاویکردەوە، لە دوو رۆژی رابردودا چەندجارێک شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سوریا و چەکدارانی داعش لە حمس و دێرەزور رویداوە و لە ئەنجامیشدا چەکدارێکی داعش و سەربازێک کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە بەرامبەریشدا ٤٠ سەربازی سوپا و گروپی چەکداری نزیک لە حکومەت کوژراون و برینداربوون، لەئێستاشدا ھەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنین بۆ لەناوبردنی پێگەکانی داعش لە ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی سوریا چڕکراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، شەوی سێشەممە حەماس ١٠ بارمتەی ئیسرائیلیی و دوو بارمتەی بیانی ئازاد کرد و رادەستی مانگی سوری نێودەوڵەتی کردوون.

لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل ٣٠ بارمتەی فەڵەستینی ئازاد کرد کە پێکھاتوون لە ١٥ کچ و ژن و ١٥ منداڵ.

لە رۆژی ھەینییەوە کە رێککەوتنی ئاگربەست کەوتووەتەبواری جێبەجێکردنەوە، رۆژانە حەماس ١٠ بارمتەی ژن و منداڵی ئیسرائیلی ئازاد دەکات، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل ٣٠ بارمتەی فەڵەستینی ئازاد دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ ئەنقەرە ئەنجام نادرێت.

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رونینەکردووەتەوە کە سەردانەکە ھەڵوەشاوەتەوە یان بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە، ھەروەھا زانیاریشی لەسەر ھۆکاری ئەنجامنەدانی سەردانەکەی رەئیسی بڵاونەکردووەتەوە.
بەڵام ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، سەردانەکەی رەئیسی بۆ تورکیا دواخراوە، بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی ئاشکرابکات.

٢٦ی ئەم مانگە ھەردوو سەرۆککۆماری تورکیا و ئێران بە تەلەفۆن رەوشی غەززە و ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماسیان تاوتوێکرد و رایانگەیاند، دەبێت ئاشتییەکی ھەمیشەیی بۆ دۆزی فەڵەستین بونیاد بنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...183184185186187...514