مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند ، هەسەدە بریاری نەداوە چەك رادەست بكات یاخود هەڵبوەشێتەوە، بەڵام دەیانەوێت  لە داهاتوودا ببن بە بەشێك لە سوپای سوریا.

مەزڵوم كۆبانێ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبییە رایگەیاندوە، نوێنەرانی هەسەدە بانگهێشتنەكراون بۆ كۆبونەوەكەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ گروپە چەكدارەكان كە بە ئامانجی تێكەڵكردنی گروپەكان بەرێوەچووە، بۆیە ئەنجامی كۆبونەوەكە پەیوەندی بە هەسەدەوە نییە.

راشیگەیاندووە، پێشنیازیان كردوە لیژنەیەكی سەربازیی هاوبەش پێكبهێنرێت بۆ تاوتوێكردنی تێكەڵكردنی هێزەكان چونكە دژی بیرۆكەی بوونی دوو سوپان لە سوریا.

مەزڵوم كۆبانێ راشیگەیاندووە، هەسەدە بریاری نەداوە چەك رادەست بكات یاخو دهەڵبوەشێتەوە ، بەڵام دەیانەوێت بەشێك بن لە سوپای داهاتوی سوریا، سەبارەت بە هێزەكانی ئەمریكاش رایگەیاندوە ، بونی هێزەكانی ئەمریكا گرنگە بۆ نزیككردنەوەی بۆچون و تێروانینەكان.

لەبارەی پەیوەندی هەسەدە و فەرماندەی نوێی ئیدارەی سوریاش رایگەیاندوە ، پەیوەندییەكان بە قسەكردن دیاری ناكرێت بەڵكو كردار دیاری دەكات .