سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سەعات چواری پاش نیوەڕۆی سبەینێ، هێرشە ئاسمانییەكانیان بۆسەر كەرتی غەززە رادەگرن.

میدیا ئیسرائیلییەكان بڵاویانكردەوە، رۆژی یەكشەممە قۆناغی یەكەمی ئاگربەست لە غەززە بە ئاڵوگۆڕی ژمارەیەك بارمتە و زیندانیی لە سەعات چواری پاش نیوەڕۆ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەر لەبارەی رێككەوتنەكە كە رۆژی چوارشەممە لەلایەن وڵاتانی نێوەندگیرەوە لە دەوحە راگەیەنرا، لە قۆناغی یەكەمیدا 110 زیندانی فەڵەستینی كە سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، لە بەرامبەر 9 زیندانی نەخۆش و برینداری ئیسرائیل لە یەك كاتدا ئازاد دەكرێن.