سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترەمپ سه‌رله‌نوێ داوای لكاندنی دوورگه‌ی گرینلاندی بۆ وڵاته‌كه‌ی هێنایه‌وه بەر باس و رایگەیاند، هەموو رێگەیەک بەکار دەهێنم بۆ بەدەست هێنانی گرین‌لاند.
ترەمپ رایگەیاند كه ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌سته‌به‌ریی ئاسایش و ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تیی پێویستی به دوورگه‌كه هه‌یه.
له كۆنگرەیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاماده‌یه به‌كارهێنانی هه‌موو رێگایه‌ك بۆ به‌ده‌سته‌هێنانی گرین‌لاند بگرێتەبەر.
گرین‌لاند كه 57 هه‌زار دانیشتووانی هه‌یه، به‌شێكه له دانیمارك، به‌ڵام خاوه‌نی ئۆتۆنۆمیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه.
دوورگه‌كه له ڕووی سامانی سروشتی وه‌ك كانزا، نه‌وت و گازه‌وه‌ده‌وڵه‌مه‌نده.
ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئوسترالیا لە کۆبونەوەیەکی فەرمیدا ماسیەکی مردو دەردەهێنێت و دەڵێت: حکومەتی ئێمە ویژدانێکی مردوی هەیە و بەزەیی بە ماسی و ژینگەکەماندا نایەتەوە.
ساره هانسۆن، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئوسترالیا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیدا به توندی ره‌خنه‌ی له پرۆژه‌یاسایه‌كی حكوومه‌ت گرت، ئه‌ویش له پێوه‌ندی به پاراستنی ژینگه‌ی ئاویی دوورگه‌ی تاسمانیا.
هانسۆن رایگه‌یاند كه حكوومه‌ت پێوه‌ره ژینگه‌ییه‌كان بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی پیسبوونی ئاو جێبه‌جێ ناكات، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له سه‌ر به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی ماسی وه‌كوو سامانێكی نیشتمانی.
له درێژەی ناڕه‌زایه‌تیەکەیدا، هانسۆن ماسییه‌كی مرداره‌وه‌بووی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رز كرده‌وه و به توڕەییەوە وتی: "ئایا ئێوه ویژدان و باوه‌ڕی پاراستنی ژینگه‌تان به‌رانبه‌ر به ماسییه‌كی مرداروەبوو فرۆشتووه؟!"
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئوسترالیا له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پرۆژه‌یاساكه‌ی پەسند بكات، پێش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی مانگی ئایاردا جێبه‌جێ بكرێت.
ئاگرێكی بەرفراوان دارستانەكانی كۆریای باشوری گرتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا 18 كەس گیانیان لەدەستداوە.
هان دوك سو، سەرۆكی كاتی كۆریای باشور رایگەیاند، لە رۆژی هەینی رابردووە ئاگر لە دارستان و ناوچەكانی باشوری كەوتووەتەوە و زیاتر لە 16 هەزار دۆنم زەوی سوتاون.
لێپرسراوانی كۆریای باشور رایانگەیاند، لە رۆژی سێشەممەی رابردوەوە ئاگرەكەی بەشی باشوری دارستانەكان كە 180 كیلۆمەتر لە سیۆلی پایتەختی وڵات دوورە، بەهۆی رەشەبا و گەرما تەشەنەكی كردووە.
بەرگری شارستانی كۆریای باشور بڵاوی كردوەتەوە، تا ئێستا 18 كەس بەهۆی ئاگرەكە گیانیانلەدەستداوە، زیاتر لە 27 هەزار كەسیش ناچاربون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
دانوستانەكانی ئەمریكا لەگەڵ روسیا و ئۆكراین لە سعودیە بەبێ ئەنجام كۆتاییانهات.
وەفدی ئەمریكا دوێنێ لەگەڵ وەفدی روسیا و ئەمڕۆش لەگەڵ ئۆكراین كۆبووەوە، میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە، بەهۆی مەرجەكانی ئۆكراینەوە، خولی یەكەمی دانوستانەكان لە ریاز بەبێ ئەنجام كۆتاییهاتووەو وەفدەكەی روسیا گەڕاونەتەوە مۆسكۆ.
هاوكات سەرچاوەیەكی باڵای ئۆكراین رایگەیاندوە، داوایان لە وەفدی ئەمریكا كردووە، گفتوگۆكان فراوانتر بكرێن و نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی دیكەش بەشدارییان پێ بكرێت.
سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، مۆسكۆ داوای زیندوكردنەوەی رێككەوتننامەی دەریای رەش و هەڵگرتنی مەرجەكان بۆ هەناردەكردنی كشتوكاڵی كردووەتەوە.
هەفتەی رابردوو روسیا پێشنیاری ترەمپی بۆ راگرتنی ئاگربەست بۆ ماوەی 30 رۆژ رەتكردەوە، بەڵام بەشێوەیەكی كاتی رازی بوو لەسەر وەستاندنی هێرشەكان بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆكراین، جگە لەوەی تائێستا هیچ بەرەوپێشچوونێكی تر لە گفتوگۆكانی ریازدا بەدینەهاتووە.
وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، پێدەچێت دوای جەژن وەفدی ئیمراڵی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام بدات.
ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان"دەم پارتی"رایگەیاند، پێویستە مەرجەكان مسۆگەر بكرێن بۆ ئەوەی دەنگی ئۆجەلان ببیسترێت و بتوانێت بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكان بكات و بۆچوونەكانی خۆی دەرببڕێت و بتوانرێت پەیوەندی لەگەڵیدا دابنرێت.
هاوكات داوای لە دەسەڵاتدارانی توركیا كرد، رێگەی ئیمراڵی بكەنەوە و گۆشەگیری هەڵبگرن، بۆ ئەوەی رۆژنامەنووس و لایەنی سیاسی و رێكخراوی دیموكراتی بتوانن دیدار لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام بدەن.
وتیشی، لە 1ی نیسانی داهاتوو ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی بە دروشمی (كۆمەڵگەی دیموكراتی بەرەو ئازادی) لە ئامەد رێپێوان دەكەن.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ سەردانی ئەمریكا دەكات و پرسی سوریا و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات.
بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەكان كە لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، فیدان لەگەڵ ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و چەندین لێپرسراوی دیكە كۆدەبێتەوە، پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و هەنگاوە ستراتیژییەكان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان دەخرێنەڕوو.
چاوەڕوانیش دەكرێت هاكان فیدان باس لە بیروڕای توركیا بكات سەبارەت بە پرسە هەرێمییەكان و پشتیوانی ئەنقەرە بۆ یەكپارچەیی سوریا بكات.
هەروەها جەختدەكاتەوە لەسەر گرنگی لابردنی سزاكانی سەر سوریا و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و نۆژەنكردنەوەی ئەو وڵاتە.
هاوكات بڕیارە باس لە ئامادەكارییەكان بكرێت بۆ سەردانەكانی داهاتوو، لەسەر ئاستی سەرۆكانی هەردوو وڵات.
ماری كۆپه‌ر خانمێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 81 ساڵه، له‌كاتی ماڵ گواستنه‌وه‌دا، كۆمه‌ڵێك كارتۆن و سندوقی له ماڵه كۆنه‌كه‌یه‌وه، هێناوه بۆ ماڵه تازه‌كه‌ی. كارتۆن و سندوقه‌كان كه‌لوپه‌لی دایكه كۆچكردووه‌كه‌ی تێدا بووه.
ماری له ماڵه تازه‌كه‌یدا، دوای كردنه‌وه‌ی كارتۆن و سندوقه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ناویان، له یه‌كێك له سندوقه‌كان، كتێبێك ده‌بینێت به‌شێوه‌ی خواستن له كتێبخانه‌یه‌كه‌وه وه‌رگیراوه و ده‌بوایه پێش 99 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كتێبه‌كه بگه‌ڕێنرایه‌ته‌وه بۆ كتێبخانه‌كه.
ماری كۆپه‌ر له شارۆچكه‌ی بێركلی سه‌ر به ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا ده‌ژی، به تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن ئین"ی راگه‌یاندووه: "من به‌ناو كتێبه‌كاندا ده‌گه‌ڕام و سه‌یری كتێبه‌كانم ده‌كرد و كتێبی (دروستكردنی یاری بۆ كوڕان و كچان) م به‌رچاوكه‌وت، بیرمكرده‌وه ئه‌مه كتێبێكی باشه، له‌وانه‌یه كوڕه‌كه‌م حه‌زی لێ بكات، چونكه كوڕه‌كه‌م حه‌زی له دروستكردنی كاری ده‌ستییه".
بەڵام سه‌روه‌ختێك ماری كۆپه‌ر كتێبه‌كه ده‌كاته‌وه، ده‌بینێت "نیلی هۆل" نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه و تێده‌گات ئه‌م كتێبه له مانگی ئاداری ساڵی 1926 له كتێبخانه‌ی هه‌رێمی ئۆشن له نیوجێرسی، به خواستن وه‌رگیراوه. وه‌لێ ساڵی دواتر، واته ساڵی 1927 باپیره‌ی، چارلز تیلیۆن كه كتێبه‌كه‌ی به خواستن وه‌رگرتووه، كۆچی دوایی ده‌كات، به‌م جۆره كه‌س ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووه، ئه‌م كتێبه له كتێبخانه خواستراوه و پێویسته بگه‌ڕێنرێته‌وه.
كتێبه‌كه ساڵی 1911 بڵاوكراوه‌ته‌وه و بریتییه له كۆمه‌ڵێ رێنمایی وێنه‌دار، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دروستكردنی هه‌ندێك یاری ساده و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ له ته‌خته و كانزاكان. له‌م باره‌یه‌وه ماری كۆپه‌ر ده‌ڵێت: "باپیرم كچێكی بچووكی هه‌بوو، وا مه‌زه‌نده ده‌كه‌م حه‌زی كردووه هه‌ندێك یاری بۆ دروست بكات".
ئه‌مه له كاتێكدایه ماری كۆپه‌ر، هیچ یارده‌وه‌رییه‌كی له‌گه‌ڵ باپیری نه‌بووه، چونكه كاتێك ئه‌م له‌دایك بووه، باپیری كۆچی دوایی كردووه و دایكی سه‌باره‌ت به باپیری، هه‌ندێك به‌سه‌رهات و چیرۆكی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه. ماری كۆپه‌ر بیری ده‌كه‌وێته‌وه دایكی پێی وتووه باپیری له ته‌خته به‌له‌می چارۆكه‌داری بۆ دروستكردووه. ماری كۆپه‌ر دواتر له نیوجێرسی ئه‌و به‌له‌مه چارۆكه‌دارانه‌ی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی كردووه.
سه‌روه‌ختێك ماری كۆپه‌ر كتێبه‌كه ده‌دۆزێته‌وه، بڕیارده‌دات بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كتێبخانه‌كه. كاتێك ده‌ڕواته ناو كتێبخانه‌كه‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه چی ڕووده‌دات. به‌ڵام هیواداربووه كتێبخانه‌كه به وه‌رگرتنه‌وه‌ی كتێبه‌كه ڕازیببێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ماری كۆپه‌ر نیگه‌رانی ئه‌وه بووه، له‌وانه‌یه كتێبخانه‌كه به‌هۆی دواخستنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه، سزای دارایی بدات و بڕێك پاره‌ی لێ وه‌ربگرێت.
لێره‌وه كاتێك ماری كتێبه‌كه ده‌دات به فه‌رمانبه‌ری كتێبخانه‌كه، به شۆخییه‌وه پێی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ت درنگ گه‌ڕانووه‌ته‌وه، سزای دارایت بده‌ین، ده‌بێت بڕی 18 هه‌زار دۆلارت لێ وه‌ربگرین. به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی له‌بری ئه‌وه‌ی سزای بدات، كاتێك كتێبه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتووه و چاوێكی به كتێبه‌كه‌دا خشاندووه، به ده‌نگی به‌رز هاواری كردووه: "ئای خوایه.. ئه‌م كتێبه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 100 ساڵه.. ڕاوه‌سته و نه‌ڕۆیت بۆ هیچ شوێنێك"، ئیدی لانی كه‌م ده كه‌س له‌و ناوه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و پێیانخۆش بووه كتێبه‌كه ببینن و ده‌ستی لێ بده‌ن. له ئێستادا كتێبه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك یادگاری دیكه‌دا، له‌ناو سندوقێكی داخراو پارێزراوه و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی كتێبخانه‌كه ده‌كه‌ن، ده‌توانن بیبینن.
سووتانی دارستانەكانی رۆژئاوای ژاپۆن دوو رۆژە بەردەوامە و چەندین هاووڵاتی ناچاركردووە ماڵەكانیان چۆڵ بكەن، چونكە تاكو ئێستا نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.
بەرگری شارستانی شاری ئۆكایاما رایگەیاند، تیمەكانیان بە هێلیكۆپتەری ئاگركوژێنەرەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ئاگرەن كە لە دارستانەكانی ناوچەكانی رۆژئاوای شارەكانی (ئۆكایاما و ئیماباری و ئاسۆ) كەوتوونەتەوە. بەو هۆیەوە زیاتر لە 370 هێكتار دارستان سووتاوە و زیانی زۆر بەر چەندین ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون كەتووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، تاكو ئێستاش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە و بەرپرسانی شارە زیانبەركەوتووەكان لە هەوڵدان پیش بە ئاگرەكە بگرن و تەواوی ئەو شوێنانەی هاووڵاتییانی لێ نیشتەجێیە لەبەر سەلامەتی خۆیان چۆڵ بكرێن.
روداوەكە دوای چەند هەفتەیەكی كەم دێت لە ئاگركەوتنەوەیەكی تری بەرفراوان لە باكووری ژاپۆن كە بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و زیاتر لە 200 خانوو و باڵەخانەی تر زیانیان پێگەیشت، زیاتریش لە 7 هەزار دۆنم دارستان سوتا كە دەكاتە یەك لەسەر دەی زەوی شارەكە.
ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەیەوێت لەرێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە لەگەڵ ئێران لەبارەی پرسی ئەتۆمییەوە بگاتە چارەسەر، سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت؛ یان رێککەوتن یاخود سەربازی.
ستیڤ ویتکۆف ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوڕاست رایدەگەیەنێت، نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنی نوێی ئەتۆمی، هەوڵێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە کردەوەی سەربازی.
ستیڤ ویتکۆف لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز رایگەیاندووە: ئەرکی ئێمە بۆ ئێران بانگهێشتکردنە بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەین و بزانین چیمان پێدەکرێت، لەرێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە، بۆ ئەوەی بگەینە چارەسەری دروست.
دۆناڵد ترەمپ لە نامەیەکدا بۆ خامنەیی وتی: ئێمە ئامادەین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران بەڵام دوو رێگا هەیە، لەرێگەی رێککەوتنەوە یان سەربازی
لە بەرانبەردا خامنەیی پێشنیاری ئەمەریکا بۆ دانوستان رەتکردەوە و بە "فێڵ" وەسفی کرد و رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ "دەبێتە هۆی توندکردنەوەی سزاکان و زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر ئێران".
رۆژنامەی ئیڵ فۆڵیۆی ئیتاڵی چاپێکی رۆژنامەی خستە بازاڕەوە، کە بە تەواوی لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە نووسراوە و هیچ کام لە بەشەکانی مرۆڤ نەینووسیوە.
رۆژنامەکە ئەوەی خستووەتە روو، ئێستا وەک قۆناغی تاقیکردنەوە بۆماوەی یەک مانگ رۆژانە رۆژنامەکە دەردەکەن، کە بێبەرانبەر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی دەکەن.
ئەوەش هاتووە، رۆژنامەکە لە چوار لاپەڕە پێک دێت و بە خۆڕایی شانبەشانی رۆژنامە بنەڕەییەکە کە 10 لاپەڕەیە و نرخەکەی 1.8 یۆرۆیە، دەیدەنە هاووڵاتیان.
ئێل فۆڵیۆ راشیگەیاندووە، رۆژنامەکەیان بە ناوی 'ئێل فۆڵیۆ ئەی ئای'ـە و بە تەواوی زیرەکی دەستکرد دەینووسێت و دابەشکاری بۆ دەکات و هیچ دەستوەردانێکی مرۆڤی تێدا نییە.
تیمی رۆژنامەکە باس لەوەدەکەن، رۆژنامەنووسان تەنها پرسیار لە زیرەکی دەستکرد دەکەن و دواتر وەڵامەکان دەخوێننەوە و سودی لێدەبینن، بەڵام ئەوان لە بڵاوکردنەوەی ئەو رۆژنامەیەدا ئامانجیان ئەوەیە ئەو رۆڵەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بگۆڕن و بەشێوەی کرداریی لە دنیای رۆژنامەنووسیدا بەکاربهێرنێت.
رۆژنامەی ئێل فۆلیۆی ئیتاڵی لە ساڵی 1996 دامەزرێنراوە و یەکێکە لەو رۆژنامە دەگمەنانەی کە لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا بە بەردەوامی رۆژانە رۆژنامەکەی لە تەواوی ئیتاڵیادا بڵاو دەکاتەوە.
رۆژنامەی ئێل فۆڵیۆ ئەی ئای'یش یەکەم رۆژنامەیە کە تەنها و تەنها زیرەکی دەستکرد کاری لەسەر دەکات.
دوای بڕیارەکانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، هەژماری ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "ترس مردن دواناخات".
هەژماری تایبەتی ئیمامئۆغلو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ ئەردۆغانە و رایگەیاندووە، ترس مردن دواناخات، هەرچۆنێک بێت شکست دەهێنیت، تۆ لە بەرانبەر راستی و بوێریمان شکست دەهێنیت".
"ئەم پەڵە رەشەی سەر دیموکراسی، بە هاوکاری هەموومان لادەچێت، داوا لە هاووڵاتیان دەکەم بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و دیموکراسی سەربخەن"، ئیمامئۆغلو وادەڵێت.
لە ماوەی تەنها مانگێكدا 104 كەس لە ئێران لە سێدارەدراون، كە بۆ هەر رۆژێك دەكاتە چوار كەس.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هرنا لە دوایین ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا سەبارەت بە رەەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاویكردەوە، لە 21ی شوباتەوە تاوەكو 21 ی ئازار، لانیكەم 104 كەس لە ئێران بە تۆمەتی جیاواز لە سێدارە دراون، واتە رۆژانە چوار كەس لەسێدارەدراون.
ئەو رێكخراوە راشیگەیاندوە، دادگای ئێران لە مانگی ڕابردوودا حوكمی لەسێدارەدانی بۆ 22 كەسی دیكەش دەركردووە، كە دوانیان تەمەنیان خوار 18 ساڵە، ئەوەش پێشێلكردنی ئاشكرای مافە نێودەوڵەتییەكانی مرۆڤە، لەوانەش ڕێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ، كە ئێران ئیمزای لەسەر كردووە.
پاریس دەیەوێت 500 شەقامی شارەکەی بکات بە پیادەڕەو و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەسەر ئەو شەقامانە بە تەواوەتی قەدەغە بکات.
بڕیارە ئەمڕۆ خەڵکی پاریس لەسەر ئەو پرۆژەیە دەنگ بدەن و یەکلای بکەنەوە کە ئایا پرۆژەکە دەبێتە بڕیار و جێبەجێ دەکرێت یان نا.
سندوقەکانی دەنگدان لە سەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆوە کراونەتەوە و تاوەکو 10 سەعاتی تەواو بە رووی زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار دەنگدەردا کراوە دەبن.
بۆ یەکەمجارە لەم دەنگدانەدا ئەو کەسانەشی تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 17 ساڵدایە بەشداری دەنگدان دەکەن.
ئەگەر پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت، ئەوا لەو 500 شەقامەی پاریس‌دا 10 هەزار شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل چیتر بەکار نایەن.
بە گشتی شەش هەزار شەقام لە تەواوی پاریس‌دا هەن، لە ئێستاشدا 220 شەقامیان تەنها پیادەڕەون و ئۆتۆمبێلیان پێدا ناڕوات.
لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا ئەمە سێیەم جارە پاریس دەنگ دەدات لەسەر کردنی شەقام بە پیادەڕەو، بەجۆرک لە ساڵی 2023دا هاتوچۆی ماتۆڕسکیلی کارەبایی لەسەر چەند شەقامێک قەدەغە کرا و لە ساڵی 2024یشدا باج خرایە سەر راگرتنی ئۆتۆمبێلی گەورە لەسەر شەقامەکان.
کۆمپانیای "ئەی زێد سپەیس"ی چینی پلانی بۆ دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاشکرا کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "سپەیس نیوز"، ئەم کۆمپانیا چینییە چالاکانە کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکات کە بە هۆیەوە هاوڵاتیانی ئاسایی دەتوانن گەشت بکەن بۆ بۆشایی ئاسمان و بەدەوری زەویدا بخولێنەوە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆمپانیاکە بەنیازە لە ساڵی 2027 یان 2028 گەشتەکانی بۆ هاوڵاتیان رێکبخات، هەر ئەمساڵیش کەشتییەک بۆ تاقیکردنەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی سەرنشینی چین دەستی کردووە بە گواستنەوەی پێداویستی و کەلوپەلەکان بۆ وێستگەی ئۆربیتاڵی تیانگۆنگی چین بە ئامانجی خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ ڕێکخستنی ئەم جۆرە گەشتانە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی سپەیس نیوز، گەشتەکان بریتی دەبن لە خولانەوە بەدەوری زەوی و هەر گەشتێکیش چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند؛ سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدەدات بەر بە ململانێی سەربازی لەگەڵ ئێران بگرێت. ناوبراو لە بەرنامەیەکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند کە ترەمپ هەوڵ دەدات، بە مەبەستی گرژییەکان متمانە لەگەڵ تاران دروست بکات.
ستیڤ ویتکۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تاکەر کارلسۆن، پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی فۆکس نیوز و پێشکەشکاری ئێستای گفتوگۆکانی ئۆنلاین، رایگەیاند، کە نامەکەی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەڕەشەکردن نەنێردراوە.
ڤیتکۆڤ رۆژی هەینی 21ـی ئازار لەو چاوپێکەوتنەدا کە لەگەڵ تاکەر کارلسۆن ئەنجامیدا، رایگەیاند، ئەمریکا باڵادەستی سەربازیی هەیە و لە دۆخێکی وادا باشترە ئێران بەدوای چارەسەری دیپلۆماسیدا بگەڕێت و وتیشی، سەرەڕای ئەمەش، ئەوە ترەمپە کە هەنگاوی یەکەمی ناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ناوەڕۆکی گشتی نامەکە ئاماژەیە بەوەی: من سەرۆکێکی ئاشتیخوازم. تەنیا ئەوەم دەوێت. هیچ هۆکارێک نییە بۆ ململانێی سەربازی لە نێوانماندا. پێویستە گفتوگۆ بکەین”.
هاوکات وتیشی؛ رەنگە لوبنان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە و هەروەها ئەگەرێکی لەو شێوەیە لەگەڵ سوریاشدا هەیە.
7ـی ئازار، ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس بزنس رایگەیاند، نامەیەکم بۆ رێبەری باڵای ئێران نارد بۆ دانوستان لەسەر رێککەوتنێک، سەبارەت بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و لە ماوەی پێشوشدا وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ نامەکەی ترەمپ زیاتر هەڕەشە بوو تا هەوڵێک بۆ دانوستان.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند کە لە رۆژی پێنج شەممە 27-3-2025 بە ئامادەبوونی ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، لووتکەیەکی نێودەوڵەتی لە پاریس بەڕێوە دەچێت بۆ پشتگیریکردنی ئۆکراین لە روبەروبوونەوەی داگیرکارییەکانی روسیا.
ماکرۆن لە وتارێکیدا وتی: "لووتکەی هاوپەیمانیی ویستەکان لە پاریس بەڕێوە دەچێت و کارەکانمان بۆ دابینکردنی هاوکاریی کورتمەودا بۆ ئۆکراین کۆتایی هاتووە".
سەرۆک کۆماری فەرەنسا جەختی کردەوە، کە هاوکارییەکان لە پێناو بەرگریی ئۆکراین لەخۆی و روبەروبوونەوەی داگیرکارییەکانی روسیا، هەروەها دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەورووپایە.
هەروەها ماکرۆن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە: "پێویستە ئەورووپا پێگەی خۆی لە ناتۆ بەهێزتر بکات و کار بۆ سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر بکەین، لەگەڵ گرنگیدان بە سەربەخۆیی زیاتر لە بنیاتنانی تواناکانمان".
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم لووتکەیە یەکێکە لە هەوڵەکانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ پشتگیری زیاتر لە ئۆکراین لە شەڕی دژی روسیا کە زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە.
ئەم قسانەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی نێوان لایەنەکانی جەنگ.