رۆژنامەی پۆلەتیكۆ: زیاتر لە دوو هەزار كارمەند لە ئاژانسی ناسای ئەمریكا دووردەخرێنەوە
شنیار
١٠ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە چوارچێوەی بڕیاری كەمكردنەوەی ژمارەی كارمەندانی ئاژانسە فیدراڵییەكان لە ئەمریكا ، زیاتر لە دوو هەزار كارمەند لە ئاژانسی ناسا دووردەخرێنەوە .
رۆژنامەی پۆلەتیكۆی ئەمریكی ئاشكرایكردووە ، بەهۆی هەوڵەكانی ئیدارەی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی كارمەندانی ئاژانسە فیدراڵییەكان ، دوو هەزار و 145 كارمەند لە ئاژانسی ناسا لە كارەكانیان دوردەخرێنەوە كە زۆرینەیان لە پلە و پۆستی باڵادان ، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ئاژانسی ناسا پێشنیازی خانەنشینی پێشوەختە و كڕینی پشك و دەستلەكاركێشانەوەی دواخراوی خستوەتە بەردەم ئەو كارمەندانە .
لە سەرەتای دەستبەكاربوونی ئیدارەكەی ترەمپەوە ، پیشەسازی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا و هێزی كاری ناسا كە 18 هەزار كارمەند لە خۆ دەگرێت ، روبەروی ئاستەنگی زۆر بوەتەوە ئەوەش بەهۆی هەوڵی كەمكردنەوەی كارمەند و كەمكردنەوەی بودجەی ئاژانسەكە كە ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دەیان پرۆگرامی زانستی لە داهاتوودا .