روسیا بە 597 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و 26 موشەک هێرشیکردە سەر ئۆکراین
راهۆز
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٥
هێزی ئاسمانی ئۆکراین رایگەیاند، روسیا لە شەوی هەینی - شەممە 597 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و 26 مووشەکی بەرەو ئوکرانیا هەڵداوە، ئاماژەی بەوەداوە؛ هێرشەکانی روسیا زیاتر بوون.
هێزی ئاسمانی ئۆکراین لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “روسیا بە 623 چەکی ئاسمانی هێرشی کردووە” و رونی کردەوە کە ئەم چەکانە بریتین لە 597 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و 26 موشەک.
هێزەکانی بەرگری ئوکراین سەرکەوتووانە نزیکەی 344 لەم چەکانەیان شکاندووە، کە بریتین لە:
- 25 مووشەک
- 319 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان
زیادبوونی هێرشەکان
راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە رۆژی شەممە، روسیا شەپۆلێکی تری هێرشی موشەکی و فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی بە بۆ سەر رۆژئاوای ئۆکراین ئەنجامداوە.
بەپێی ئاژانسە هەواڵیەکان؛ لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین زیادیانکردووە.