سەرۆکی ئەمریکا پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی روسیا دەکات و دەڵێت: لەماوەی 50 رۆژدا شەڕ لە ئۆکراین رانەگرن، سزای زۆر قورس بەسەر روسیادا دەسەپێنم.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە هاوتا روسیەکەی 'پوتن' زۆر بێ هیوا بووە و دەبێت لە زووترین کاتدا کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی 50 رۆژدا ئەگەر سەبارەت بە ئۆکراین نەگەنە رێککەوتن، سزای زۆر قورس بەسەر روسیادا دەسەپێنم.

ترەمپ وتیشی، ئەم سزایانەی ئێستا لاوکین و سزاکانی داهاتوو بە ڕیژەی 100٪ دەبێت.

ئەم قسانەی لەترەمپ لە میانەی دیدارێکدا بوو لەگەڵ مارک روتە سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆشکی سپی، کەتێیدا رایگەیاند، هاوکاری ناتۆ دەکات و چەکی پێشکەوتوویان پێدەدات.