كەسێك بە بەكارهێنانی ژیری دەستكرد دەنگی خۆی  دەگۆرێت بۆ دەنگی ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و پەیوەندی رەسمی كردووە بە كەسایەتی سیاسیەوە.

بەپێی زانیاریەكان،  ئەنجامدەری ئەو كارە،  بە ئامانجی گەیشتن  بە هەژمار و زانیاری كەسەكان ئەو كارەی ئەنجامداوە و لە رێگەی ژیری دەستكردەوە دەنگی خۆی گۆڕیوە و پەیوەندی كردووە بە سێ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا و كەسایەتی سیاسی دیكەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاندووە ، لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا كەسێك پەیوەندی كردووە بە چەند وەزیرێك و حاكمی ویلایەتێك و ئەندامێكی كۆنگرێس لە رێگەی بەرنامەی سیگناڵەوە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری ناردووە بۆ سەرجەم وەفدە دیپلۆماسیەكان و كونسوڵخانەكان و پێشنیاری كردووە كارمەندەكانیان زیاتر ئاگاداربن دەربارەی هەژماری ساختە.