لە پێكدادانێكدا لە باكوری غەززە پێنج سەربازی ئیسرائیلی كوژران
لاڤە
٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە پێكدادانێكدا لە باكوری غەززە، پێنج سەربازی ئیسرائیلی كوژران و 14ی تریش برینداربوون.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ژمارەیەك سەربازی ئیسرائیلی كەوتوونەتە بۆسەیەكەوە لە باكوری غەززە و پێكدادان رویداوە و بۆمبی چێندراو و هاوەنیش بەكارهاتووە و بەهۆیەوە پێنج سەربازی ئیسرائیلی كوژران و 14ی تریش برینداربوون، دواتر هەلیكۆپتەرێكی ئیسرائیلی لە ناوچەی "بەیت حانون" لە باكوری غەززە نیشتووەتەوە، بۆ رزگاركردنی سەربازەكانی ئیسرائیل.
بەپێی ئامارێكیش لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی غەززەوە، 849 سەربازی ئیسرائیلی كوژراون و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە نزیكەی پێنج هەزار و 800 كەس، كە 862یان برینیان سەختە.