زیلینسكی: پەیوەندییەكی زۆر باشم لەگەڵ ترەمپ ئەنجامدا
شنیار
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
سەرۆكی ئۆكراین دەڵێت، پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ترەمپ ئەنجامداوە و ترەمپیش مۆڵەتێكی 50 رۆژە دەداتە پوتن.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین رایگەیاند، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی زۆر باشی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامداوە و سوپاسی كردوە بۆ ئەو هەڵوێستە ئەرێنیەی بەرامبەر كیێڤ هەیەتی و ئامادەیی ترەمپیشی بۆ كاری هاوبەش لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی بەرز نرخاند.
پێشتریش ترەمپ رایگەیاندبوو، لە رۆڵی ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا رازی نییە و مۆڵەتی 50 رۆژی پێداوە بۆ راگرتنی شەڕ لەگەڵ ئۆكراین، ئەگەر نا باج بەسەر مۆسكۆدا دەسەپێنێت.



