جیهانجیهان

بەهۆی زریانێكەوە لە شەش ویلایەتی ئەمریكا 34 كەس گیانیان لەدەستدا و 29 كەس برینداربوون و نۆ ملیۆن كەسیش هەڕەشەیان لەسەرە.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، بەهۆی ئەو زریانەی كە رووی لە ویلایەتەكانی میسیسپی و ئەركەنساس و تەكساس و ئۆكلاهۆما و میزۆری و چەند ناوچەیەكی دیكە كردووە 34 كەس گیانیان لەدەستداوە و 29 كەسیش برینداربوون و ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێلیش تێكشكاون و زیانی زۆریان بەركەوتووە.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، نزیكەی نۆ ملیۆن كەس هەڕەشەیان لەسەرە و لەوانەیە دووچاری بێ كارەبایی ببنەوە.

شارەزایانی كەشناسی هۆشداریان داوە لە توندبوونی زریانەكە و رایانگەیاندووە، لە چەند سەعاتی داهاتوودا زریانەكە روو لە چەند ویلایەتێكی تریش دەكات.

هاوكات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریكا هاوشانی هاووڵاتیان دەوەستێتەوە و ئامادەی هاوكارییە و چاودێری رەوشی زریانەكە دەكەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەنها چەند خولەكێك دوای هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر حوسییەکان، هێرشی بەرفراوانی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوە سەربازیی و ستراتیژییەكانیان لە یەمەن دەستی پێكرد.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە شەوی شەممە دوای بڵاوبونەوەی پەیامی هەڕەشەی سەرۆكی ئەمریكا  لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، ئەو وڵاتە هێرشەكانی لە دەریا و ئاسمانەوە دژی 30 بنكە و دامەزراوە سەربازییەكانی حوسییەكانی یەمەنی لە سەنعای پایتەخت و چەند ناوچەیەكی دیكەی یەمەن بەشێوەیەكی فراون دەست پێكردوە و زیانی گەورەی لێكەوتوەتەوە.

ترەمپ لە پەیامەكەیدا رایگەیاند، كاردانەوەی سەرۆكی پێشوی ئەمریكا بەرامبەر چەكدارانی حوسیی لاواز بوە بەڵام ئەو داوا مۆڵەت دەداتە ئەو چەكدارانە و هەڕەشەی ئەوەشی كرد كە گورزێكی گەورەیان لێدەوەشێنێت بە جۆرێك كە پێشتر روی نەدابێت.

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن بڵاوی كردوەتەوە بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا لانیكەم نۆ چەكداری حوسی كوژراون و نۆی دیكەشیان برینداربون.
حوسییەكان رایانگەیاندوە ئەو هێرشانە توندترین هێرشی ئەمریكا بوە كە لە ئەمساڵدا كراوەتە سەریان و هاوكات لە راگەیەنراوێكیشدا هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی ئەو هێرشانەیان كردوە.

حوسییەکان کێن؟

حوسییەکانی یەمەن گرووپێکی چەکداری پەیڕەوانی مەزهەبی زەیدین کە یەکێکە لە مەزهەبەکانی ئایینی شیعە لە ئیسلامدا.

ئەم گرووپە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دروستبوو کە بە گوتەی خۆیان بەرەنگاری گەندەڵییە بەرفەراوانەکانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆک کۆماری یەمەن ببنەوە.

ناوی ئەو گرووپە لە حوسێن ئەلحوسی دامەزرێنەری ئەم بزووتنەوەیە هاتووە. هەروەها بەخۆیان دەڵێن ئەنساروڵا یان یارانی خودا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی شەممەی، ڤۆڵادیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین، ڤلادیمێر پوتین، هاوتا روسییەکەی بە "درۆزن" ناوبرد و وتی؛ لێدوانەکانی لەسەر دۆخی ئۆکراین راست نییە و ئاگربەستی ناوێت.

وتیشی، "پوتین درۆ لەگەڵ هەمووان دەکات سەبارەت بەو دۆخەی هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بەو شتانەی لە ناوچەی کورسک رودەدەن، کە هێزەکانی ئۆکراین بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان".

سەرۆکی ئۆکراین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوە؛ هێزەکانی کێیڤ لە کورسک گەمارۆ نەدراون، بەڵكو لە ناوچەكەدا روبەڕوی هێزەکانی روسیا و کۆریای باکور دەبنەوە، نوسیویشیەتی؛ مۆسکۆ هێزەکانی بەمەبەستی هێرشێکی جیاواز بۆ سەرمان کۆکردووەتەوە. 

ئاماژەشی بەوەداوە، پێویستە نێوەند گیرەکان لە پلانەکانی سەرۆکی روسیا و هێرشەکانی ئاگاداربن ئێمە ئاگادارین و خۆمان بۆ وەڵامدانەوەیان ئامادەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تەلاری پەرلەمانی سوید یادی قوربانیانیانی هێرشی کیمیایی 16ـی 3ـی 1988 بۆسەر شاری هەڵەبجە کرایەوە.

هەروەها یادەوەرییەکە لە لایەن ئولێ مۆێلەر، سەرۆکی تۆڕی سویدی – کوردی ناوپەرلەمان بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان کرایەوە و پاشان شۆڕش قادر رەحیم، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید وتاری نوێنەرایەتی پێشکەش کرد وە هەمان کات هەریەك لە کێنیت گێ فۆشلوند، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوید و فرێدیك مالم، جێگری سەرۆکی تۆڕەکە وە بەرزان کۆچکایا، سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سوید وتاریان پێشکەش کرد.

شۆڕش قادر ڕەحیم، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید لە هەژماری خۆی رایگەیاندووە، "نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ تۆڕی سویدی – کوردی ناو پەرلەمانی سوید وە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە سوید، یادەوەرییەکی شکۆمەندانەیان لەناو تەلاری پەرلەمانی سویدا سازکرد، یادەوەرییەکە بە بەشداری رزگاربوانی کیمیابارانی هەڵەبجە، دبلۆماتکاران، پەرلەمانتارانی سوید، نوێنەرانی دامودەزگا حکومییەکانی سوید و پارت و لایەنە کوردستانییەکان وە رەوەندی کوردی لە سوید یادەوەری 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەرز و پیرۆز راگیرا".

لە یادەکەدا هۆنراوە و میوزیک پێشکەشكرا، هۆنراوەیەك لە لایەن سارا نەزەری بۆ هەڵەبجە خوێندرایەوە و هونەرمەندی کورد فەرزاد نیا و گروپی هەورامان میوزیکیان پێشکەش کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی ترەمپ قەدەغەكردنی پێدانی ڤیزا بە 41 وڵات تاوتوێ دەكات كە ئەو وڵاتانە پۆلێنكراون بۆ سێ گروپی جیاواز و ئێران و سوریاش لە گروپی یەكەمدان.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ لیستێكی ئامادەكردووە بۆ قەدەغەكردنی پێدانی ڤیزا بە 41 وڵات كە بەسەر سێ گروپدا دابەشكراون، گروپەی یەكەم بریتین لە ئێران و سوریا و ئەفغانستان و كوبا و كۆریای باكور، گروپی دووەمیش ئەریتریا و هایتی و لاوس و میانمار و باشوری سودان دەگرێتەوە و تەنانەت خوێندكارانی ئەو وڵاتانەش ناتوانن ڤیزای خوێندن وەربگرن.

وتیشی، گروپی سێیەم لە 26 وڵات پێكهاتوون لە بیلاڕوس و پاكستان و توركمانستان و چەند وڵاتێكی ترن و پێدەچێت گۆڕانكاری لە بەشێكی ئەو وڵاتانەش بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018 قەدەغەی ڤیزای بەسەر حەوت وڵاتی مسوڵماندا سەپاند كە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە نەیاندەتوانی گەشتی ئەمریكا بكەن كە دواتر لە لەلایەن جۆ بایدن سەرۆكی پێشووی ئەمریكاوە هەڵوەشێنرایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: دوێنێ هەینی جێگری خەلیفەی داعش لە عیراق کوژراوە.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان "سەرکردە هەڵاتووەکەی داعش لە عیراق کوژرا، دەشڵێت، چەکدارە ئازاکانمان بێ وەستان بەدوایدا رۆیشتن".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی داعش، کۆتاییان بە ژیانە بێمانەکەیان هێنا.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە، کە ئاشتی هەندێک جار بە زەبری هێز دەسەپێندرێت.

هاوکات دوێنێ هەینی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، ، کوژرانی عەبدوڵڵا مەکی  ناسراو بە "ئەبو خەدیجە"ی راگەیاند و بە "یەکێک لە مەترسیدارترین تیرۆریستان لە عیراق و جیهان" وەسفی کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روسیا و چین و ئێران كۆبوونەوە و جەختیان لەوە كردەوە كۆتایی بە سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەر ئێران بهێنرێت، دوای ئەوەی ترەمپ داوای دەستپێكردنەوەی دانوستانی لەگەڵ ئێران كرد. 

جێگری وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئێران و حكومەتی چین لە بەیژینگ سەبارەت بە تاوتوێكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كۆبوونەوە و وتیان پێویستە هەموو لایەنەكان دەست لە سزاكان و گوشار و هەڕەشەی هێز هەڵبگرن.

كۆبوونەوەكە لە كاتێكدا دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا ترەمپ رایگەیاند نامەیەكی ئاڕاستەی رێبەری باڵای ئێران كردووە سەبارەت بە دانوستانكردن و گەیشتن بە رێكەوتنێك كە رێگری بكات لەوەی ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا دوێنێ پێنجشەممە، کۆمەڵێک بابەتی گرنگیان تاوتوێ کرد، بەتایبەت دۆخی جەنگی ئۆکرانیا کە لە ساڵی 2022ەوە بەردەوامە.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروث سۆشیال" رایگەیاند: "دوێنێ گفتوگۆیەکی بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک پوتن کرد. دەرفەتێکی باش هەیە بۆ وەستاندنی ئەو جەنگە خوێناوییە."

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە "داوام لە سەرۆک پوتن کرد گیانی ئەو سەربازە ئۆکرایناییانە بپارێزێت کە خۆیان رادەستکردووە."

بەپێی سەرچاوەکان، ئەم گفتوگۆیە پەیوەندیەکی فەرمی نێوان هەردوو سەرۆکە دوای سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی 2024 و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی لە 20ـی کانوونی دووەمی 2025.

شایەنی باسە، ترەمپ لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەیدا بەڵێنی دابوو کە ئەگەر سەرکەوتوو بێت، هەوڵی وەستاندنی جەنگی ئۆکراین دەدات، و دەستبەجێ گفتوگۆ لەگەڵ پوتن دەکات.

جەنگی ئۆکراین و روسیا، کە لە 24ـی شوباتی 2022 دەستی پێکرد، تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس لە هەردوو لا، سەرەڕای هەوڵەکانی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی.

کرملین تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی هیچ لێدوانێکی دەربارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکە نەداوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا هەڵوێستی خۆی دەربارەی ئەم گفتوگۆیە بڵاوبکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لە دوایین لێدوانیدا ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پێشنیازی کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکراین، بەڵام بە مەرجێک کە ببێتە هۆی چەسپاندنی ئاشتی درێژخایەن و چارەسەری ریشەیی قەیرانەکە بکات.

لە راگەیاندراوێکدا، پوتین رایگەیاند کە روسیا پشتگیری لە ئاگربەستی 30 رۆژە دەکات، بەڵام نیگەرانیی جددی هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو ماوەیە لەلایەن کییڤەوە.

"ئەگەری ئەوە هەیە کە ئۆکرانیا ئەم ماوەیە بۆ کۆکردنەوەی زۆرەملێی سەربازی زیاتر و زیادکردنی چەک بەکاربهێنێت، بەتایبەتی لە ناوچەی کورسک," سەرۆکی روسیا وای وت، و پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە پێویستە میکانیزمی روون بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئەگەرە پێش رەزامەندی کۆتایی پێشکەش بە مۆسکۆ بکرێت.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدا دێت کە هەردوو لایەن لە بەرەکانی جەنگدا بەردەوامن و هەوڵەکانی نێوەندگیری نێودەوڵەتی تاکو ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە هێنانەدی ئاگربەستی بەردەوام.

شایەنی باسە، ئەم رۆژانە چەندین وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکا پێشنیازی دەستپێشخەرییەکی نوێیان بۆ راگرتنی ئاگربەست لەنێوان روسیا و ئۆکراین خستووەتە رو. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی هێزەكانی باكوری دیموكراتی سەر بە هەسەدە رایگەیاند ، 8 لیژنە پێكدەهێنریت بۆ تاوتوێكردنی چۆنیەتی تێكەڵكردنی هەسەدە لەناو دەزگا ئەمنییەكانی دەوڵەتی سوریادا .

محەمەد حەبیب وتەبێژی هێزەكانی باكوری دیموكراتی سەر بە هەسەدە رایگەیاندوە ، ئەو 8 لیژنەیە دۆسیە ئەمنی و سەربازی و ئیداری و فەرمانگە حكومییەكان و سەرجەم ئەو دۆسیانە تاوتوێ دەكەن كە دەبێت لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەی مەزڵوم كۆبانێ و ئەحمەد شەرع تاوتوێ بكرێن  بۆ تێكەڵكردنی هەسەدە بە دەزگا ئەمنییەكانی دەوڵەت . 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانی باكوری دیموكرات ، بەشێك دەبێت لە وەزارەتی بەرگری سوریا كە لە ئیستادا  نزیكەی روبەرێكی بەرفراوانی خاكی سوریای لەژێر كۆنتڕۆڵدایە لە مونبج و ناوچەكانی دەوروبەری، كە زیندانییانی داعش و كەمپی خێزانەكانیانی تێدایە . 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پسپۆڕێکی بواری خۆراک رایگەیاندووە، ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا نزیکەی 1.3 ملیار تۆن خۆراک لە سەرانسەری جیهان بەفیڕۆ دەدرێت.

ریم بەنی عەودە پسپۆڕی بواری خۆراک لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی راگەیاندووە، رێژەی ئەو خواردنانەی لە مانگی رەمەزاندا بەفیڕۆ دەدرێت توشی سەرسوڕمانت دەکەن، بەجۆرێک رێژەی 30٪ی خواردنە لێنراوەکان فڕی دەدرێن، لە کاتێکدا بە سەتان ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن.

ئەو پسپۆڕەی بواری خۆراک ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵانە لە سەرانسەری جیهان، نزیکەی 1.3 ملیار تۆن خۆراک لە مانگی رەمەزاندا بەفیڕۆ دەدرێت، کە بەهاکەی بە 900 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، کە ئەگەر بەراورد بکرێت، بەو بڕە دەتوانرێت خۆراکی یەک ملیار کەسی پێ دابین بکرێت.

ئەوەشی خستە روو، بەهەدەردانی خۆراک جگە لە زیانە مادییەکانی، زیان بە ژینگەش دەگەیەنێت، چونکە بەرهەمهێنانی ئەو خۆراکانە کاتیان پێویستە، هەر لە بەکارهێنانی وزەوە تاوەکو ژینگە و خاک و توانای مرۆیی.

بەپێی وتەکانی ئەو پسپۆڕە، رێژەی بەهەدەردانی خواردن لە مانگی رەمەزاندا 50٪ی سەرجەم مانگەکانی دیکەیە لە ساڵەکەدا.

ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاری خەڵکیش دەکات و دەڵێت، تەنها بەشی پێویست خواردن ئامادە بکەن بۆ ژەمەکان بۆئەوەی نەمێنێتەوە، داواشیان لێدەکات، ئەگەر خواردنەکە لێی مایەوە، فڕێی نەدەن و هەڵی بگرن، بۆئەوەی لەکاتێکی دیکەدا بەکاری بهێننەوە.

روونیشیکردووەتەوە، پێویستە بۆ پاراستنی ژینگە، ئەو جۆری کەرستانە بەکاربهێنرێت کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێتەوە بۆ چەندین جار، هەروەها دووربن لە بەکارهێنانی پلاستیک.

مانگی رەمەزان بۆ پێداچوونەوەیە بە خوو و رەفتارەکانماندا

لەکۆتاییدا ریم بەنی عەودە وتوویەتی، "مانگی رەمەزان بۆ پێداچوونەوەیە بە خووی خراپ و رەفتارە نەشیاوەکانمان، هەروەها گۆڕینی هەڵسوکەوتمان بەرامبەر بە کەسوکار و هاوڕێکانمان و کۆمەڵگە و ژینگە بۆ باشتر، گۆڕانکاری لەدەستی خۆماندایە، هەموو هەنگاوێکی بچووک جیاوازی دروست دەکات".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت لە رێككەوتنی نوێدا لەگەڵ ئێران پەیوەندی نێوان تاران و گروپە چەكدارەكان ببڕێت.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وەستاندنی چالاكی و پەیوەندی نێوان تاران و گروپە چەكدارەكان لە عیراق و سوریا و لوبنان یەكێكە لە داواكاریەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی رێككەوتنی نوێی ئەتۆمی و مۆسكۆ لەگەڵ ئەوروپا هەوڵی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران دەدەن.

وتیشی، ئەمریكا نیازی ئەوەی هەیە كە ئێران بیسەلمێنێت پاڵپشتی گروپە چەكدارەكان لەو سێ وڵاتەدا ناكات و ئەم مەرجەش لەوانەیە نەیەتەدی.

دەشڵێت، لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا كار دەكەن بۆ زیندوكردنەوەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی كە ترەمپ لە ساڵی 2016 لێی كشایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، روسیا لیستی داواكارییەكانی پێشكەش بە ئەمریكا كردووە بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆكراین و رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ واشنتندا.

دوو سەرچاوەی باڵا بە ئاژانسی رۆیتەرزیان رایگەیاند، تاوتوێی پلانی ئەمریكا دەكەن بۆ ئاگربەست لە ئۆكراین و پەلە ناكەن لە وەڵامدانەوەی ئەمریكا.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، وەرنەگرتنی ئۆكراین لە ناتۆ و جێگیرنەكردنی هێزی بیانی لە ئۆكراین و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە دەسەڵاتی روسیا لە كریمیا و چوار پارێزگای دیكەی ئۆكراین دەبنە مەرجی سەرەكی مۆسكۆ بۆ گفتوگۆ و راگەیاندنی ئاگربەست.

هاوكات، دیمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كرملن ڕایگەیاند، مۆسكۆ چاوەڕوانی زانیاری ورد لە ئەمریكا دەكات لەبارەی پێشنیازەكەی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و پێویستە پێش ئەوەی هەڵوێست رابگەیەنن،  ئەو زانیارییانەیان بەدەست بگات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای كۆبوونەوەی وەفدی ئۆكراین و ئەمریكا لە سعودیە، ڤلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین پلانی ئەمریكای بۆ ئاگربەست پەسەند كرد و دۆناڵد ترەمپیش هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێی بەسەر مۆسكۆدا كرد ئەگەر بێت و پلانەكە قبوڵ نەكەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێکردنی پرسی چەکی ئەتۆمی ئێران دەستیپێکرد و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: ئەگەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بدرێت، هەڵوێستمان دەبێت.

کۆبونەوەکە داخراوە و پێشتر بەهۆکاری زیادبوونی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەلایەن ئێرانەوە، فەرەنسا، یۆنان، پەنەما، ، بەریتانیا و ئەمریکا داوای رێکخستنیان کردبو بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژ بە ئێران.

ئەم کۆبوونەوەیە لەپاش راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دێت کە تیایدا هاتبو، ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو، خێرا بووە لە پیتاندنی یۆرانیۆم و نزیكبووەتەوە لە بڕی پێویستی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی.
بەوتەی ئەو ئاژانسە، ئێران بەرێژەی 90% نزیكە لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی، بەو پێیەی پێشتر مانگانە نزیكەی حەوت كیلۆگرام یۆرانیۆمی دەپیتاند، بەڵام ئێستا زیادیكردووە بۆ 30 كیلۆگرام.

هەڵسەنگاندنێکی تەکنیکی راپۆرتەکانی مانگی شوباتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی مەزەندەی کردووە، کە ئێستا ئێران ئەوەندە یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە کە ئەگەر زیاتری بکات، دەتوانێت حەوت چەکی ئەتۆمی پێ بەرهەم بهێنێت.

باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەڵێت، "ئەگەر پێویست بکات رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵدەوەشێنینەوە."

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و ئەگەر رێککەوتنەکە هەڵبووەشێتەوە بەتەنیا لە زیانی ئێران نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و نوێنەری ئەمریكا رێككەوتن لەسەر ئاگربەست لە غەززە ترەمپیش دەڵێت هیچ كەسێك لە غەززە دەرناكرێت.

لە دەوحەی پایتەختی قەتەر وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و قەتەر و ئیمارات و ئوردن و میسر و ستیڤ ویتكۆف نوێنەری ئەمریكا لە بارەی ئاوەدانكردنەوەی غەززە كۆبوونەوە و باس لە دەرەنجامەكانی لوتكەی عەرەبی كرا كە لە قاهیرە بەڕێوەچوو لەگەڵ كۆبوونەوەی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لە سعودیە بۆ پاڵپشتیكردنی گەلی فەلەستین.

لە كۆبوونەوەكەی دەوحە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و نوێنەری ئەمریكا رێككەوتن لەسەر ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی هاوكاری بۆ غەززەیەكان و پاڵپشتی خۆیان بۆ پلانی ئاوەدانكردنەوەی غەززە و كۆمەككردنی كەرتەكە دەربڕی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ میكاڵ مارتن سەرۆك وەزیرانی ئێرلەندا رایگەیاند، هیچ كەسێك لە غەززە دەرناكرێت و كەس حەز بە راگواستنیان ناكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەمزوانە لەلایەن وڵاتێکی عەرەبیەوە پەیامی ترەمپ دەگەیەنرێتە دەستمان.

هەریەک لە بەرپرسانی ئێران، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیسماعیل باقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەیوەست بەو نامەیەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە، کە ئاراستەی ئێرانکراوە بۆ دانوستان، رایانگەیاند: ئامادەی دانوستانین ئەگەر تیایدا رێز لە ئێران بگیرێت.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە: بەمزوانە نامەکەی ترەمپ لەلایەن راوێژکاری دبلۆماسی سعودییەوە دەگاتە دەستمان.

هاوکات عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاندبو: تاران هەمیشە ئامادەیە بۆ دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەڵام دەبێت، "نامەکە پێگە و کەرامەتی ئێران لەبەرچاوبگرێت".

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەنوەر قەرقاش راوێژکاری دیبلۆماسی سعودیە هەڵگری نامەکەی ترەمپە، و تا ئێستاش هیچ وردەکارییەکی نامەکە لە میدیاکاندا بڵاونەکراوەتەوە. 

پێشتر ترەمپ رایگەیاندبو، ئەگەر تاران رازینەبێت بە دانوستان روبەروی هێرشی سەربازی دەبێتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەیەوێت لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتنێکی نوێ بۆ رێگری لە پەرەپێدانی زیاتری بەرنامە ئەتۆمییەکەی. دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ فۆکس بزنس، وتی: “پەیامێکم بۆ ناردن و هیوای خۆمم دەربڕی کە دانوستانمان لەگەڵبکەن، چونکە دەستێوەردانی سەربازی کارەساتبار دەبێت بۆیان”. لای خۆیەوە، خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی قسەکانی ترەمپدا رایگەیاند: پێشنیاری ترەمپ بۆ دانوستان تەنیا بۆ فریودانی رای گشتییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...128129130131132...603