ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەكەی تەكساسدا بۆ 82 كەس بەرزبووەوە
هەساو ئەمیر
٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەی ویلایەتی تەكساسی ئەمریكاوە بۆ 82 كەس بەرزبووەوە و لانیکەم 52 کەسی دیکە بێسەروشوێنن.
بەهۆی ئەو لافاوەی لە رۆژی هەینییەوە لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا دەستی پێ کردووە، تاوەکو ئێستا 82 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 28یان منداڵن.
بەهۆی لافاوەکەوە 52 کەس بێسەروشوێنن، کە 11 خوێندکاری کچی کەمپێکی هاوینە و راوێژکارێکی کەمپەکە لەناو بێسەروشوێنبووەکاندان.
کەپمەکانی کامپ میستیک یەکێکە لەو خێوەتە هاوینەییانەی خوێندکاران، کە لە وەرزی هاویندا بە هەماهەنگی قوتابخانەکان رێکدەخرێت، بەپێی دوایین ئامارەکان تاوەکو ئێستا 68 گیانلەدەستدان لەو کەمپاندا تۆمارکراوە.
بەهۆی لافاوەکەوە ئاستی ئاوی روباری گوادالوپی ناوەندی تەکساس زیاتر لە هەشت مەتر بەرزبووەتەوە. لەلایەکی دیکەوە شارەزایانی کەشناسیی پێشبینی ئەوە دەکەن شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ و رەشەبای بەهێز زیاتر ببێت و هۆشداریان داوەتە سەرجەم ئەو کەسانەی نیشتەجێی نزیک رووبارەکانن ماڵيکانیان چۆڵ بکەن.