رێکخراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ "هیومان رایتس وۆچ" رایگەیاند، کە دوایین ئامارە جیهانیەکانی تایبەت بە پەروەردە ئەوە نیشاندەدەن، کە 272 ملیۆن منداڵ و گەنج لە ساڵی 2024دا لە قۆناخی سەرەتایی و ناوەندی بێبەشبوون لە خوێندن.

بەپێی راپۆرتەکە، نزیکەی 200 ملیۆن منداڵ لە دەرەوەی خوێندنی ئامادەیین، کە ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی 2023 بە نزیکەیی 21 ملیۆن زیادیکردووە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەم ژمارە "شۆککەرە" تەواوی ئامارەکە نییە، چونکە پەیمانگەی یونسکۆ بۆ ئامار و راپۆرتەکانی چاودێریە جیهانیەکانی پەروەردە باس لەوە دەکەن کە لەو ناوچانەدا، کە شەڕی تێدان، 13 ملیۆن منداڵ لە دەرەوەی قوتابخانەن.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەگەر ئامارەکە هەموو ئەو منداڵانە لە خۆ بگرێت کە لە جیهان و لەو ناوچانەی لە شەڕیان تێدایە لە سودان و غەززەوە ، "کۆی گشتی منداڵان دەگاتە نزیکەی 285 ملیۆن".