کوردستانکوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سەڵاحەدین سەردانی مەسعود بارزانی کرد و دواین پێشھاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە و بەشداری کوردیان لە حکومەتی داھاتووی عێراق و روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییە سیاسییەکان یان تاوتوێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی رەوشی گشتی و پرسە ھەنووکەییەکان، جەخت لە یەکڕیزیی نیشتمانی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قۆناغی نوێی عێراق و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کرا و گرنگی یەک گوتاری کورد لە بەغداد بە پێویست زانرا و پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دوپاتکرایەوە و جەختکرایەوە لەسەر پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم بە کوردسات نیوز رایگەیاند، تەنیا لە یەکەم ھەفتەی ھاتنی سەرما و سۆڵەدا خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا ٧٠٠ مێگاوات زیادیکردووە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر سەعاتەکانی پێدانی کارەبا دروست دەکات. ئومێد ئەحمەد وتیشی،   تا دوو ھەفتە لەمەوبەر بە تێکڕایی ١٩-٢٠ سەعات کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابینکراوە، بەڵام لە ئێستادا سێ سەعات کەمبوەتەوە و ناتوانرێت ئەو بڕەی پێشوو دابین بکرێت، وتیشی لە ئێستادا وەزارەت لە ھەوڵی دانانی پلانێکی نوێدایە بۆ چارەسەری کێشەی کەمبوونەوەی سەعاتەکانی پێدانی کارەبا.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بەڵگەی ژەهرخواردنەكەی بۆ میدیاكاران خستەڕوو و رایگەیاند، بە بەڵگە و  بە راپۆرتی پزیشكی ئەوە پشتراستكراوەتەوە كە ژەهرخوارد كراوم و هیچ تەمومژێك لەسەر تاوانی ژەهرخواردكردنم نەماوە، وتیشی، لە ناو یەكێتی ولە رێگەی خواردنەوە ژەهرەكەم پێدراوە، ئاشكراشیكرد، ئەوەی بەسەریەكێتیدا هاتووە لەژەهرخواردكردن مەترسیدارترە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"دلۆڤان محەمەد" بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بەپێویستی دەزانێت خەڵك ڤاكسین وەربگرن و بەردەوامبن لە خۆپارێزی و دووركەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ، راشیگەیاند، لە خواروو ناوەڕاستی عێراق رێژەی تووشبوون زۆر زیادی كردووە و شەپۆلی چوارەم رووی لە ناوچەكە كردووە، بۆیە پێشبینی دەكەن شەپۆڵی سێیەم و چوارەم لە "هەولێر" تێكەڵ بەیەك بن و ژمارەكەش روو لە زیادبوون بكات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"پشتیوان عەبدولكەریم" بەڕێوەبەری پێشووی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان داوایكرد هەنگاوەكانی 10 ساڵی رابردوو درێژەی پێبدرێت و وتی ناوچەكە شوێنی گونجاوی هەیە بۆ كەرتی گەشتیاری و پێویستە دەستی خزمەتگوزاری بۆ ئەوناوچانە درێژبكرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سلێمانی، "قوباد تاڵەبانی"  چالاكییەكانی لە بەردەركی سەرا بەسەركردەوە و رایگەیاند، هەمووان ئەركیان پێسپێردراوە بۆ خزمەتكردنی خەڵك و شارەكە و پێگە مێژووییەكەی، وتیشی پێویستە بەردەوام بن و هیمەتی زیاتر بكەن و بگەنە ئاست چاوەڕوانی خەڵك و خۆشمان. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە لەگەڵ لیژنەی پێکھێنراو بۆ دیاری کردن و چارەسەر کردنی زیادەڕەوییەکانی سنوری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ یەک شەممە ١٤/١١، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ستایشی ھەنگاوەکانی لیژنەکەی کرد و جەختیکردەوە کە دەسەڵاتی تەواویان ھەیە بۆ رێگری کردن و چارەسەرکردنی پرسی زیادەڕەوی لە سنوری سلێمانی.


وتیشی، لەھیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت لەھەر پلە و پۆستێکدا بێت کە زیادەڕۆیی ‌ئەنجامبدات یا رێگر بێت لە راگرتنی زیادەڕۆیی لەسەر موڵک و ماڵی گشتی.


داوای لەو لیژنەیەش کرد کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ پێکھێنراوە، لەماوەیەکی دیاری کراودا ئەم دۆسییەیە بەتەواوەتی چارەسەر بکەن و ماف بدرێت تەنھا بەخاوەن ماف.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ھەولێر ھاتووە، کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ھەولێر پیرۆزبایی لە ئیدارەی سلێمانی و خەڵکەکەی دەکات بەبۆنەی ٢٣٧ مین ساڵیادی دامەزراندنی شارە حەیاتەکە. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پەرۆشین بۆ بەردوام بوونمان لە کارکردن لەگەڵ ئیدارەی سلێمانی و دەزگاکانی و جڤاتەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، لە ٢٣٧ مین ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانیی ئازیزدا بە گەرمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری ھەڵمەت و قوربانی، پایتەختی رۆشنبیریی کوردستان و مەڵبەندنی زیندووی ئازادیخوازی و رووناکبیری دەکەم. 


لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ئەوەشدەڵێت، سڵاو و رێز و خۆشەویستی بۆ خەڵکی شار، یادی ناودارانی بەخێر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یادی دامەزراندنی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەڵێن دەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی، بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، شارێک بێت بە باڵای ناسناوەکەی، کە (پایتەختی ڕۆشنبیریی، ھەڵمەت و قوربانییە) خزمەت بکرێت. 


لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا دەڵێت، بە ھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتایی ھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە و گۆڕانکاریی ڕیشەی لە کەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکەمە پێشینەی کارەکانم، بەڵێن بێت دەبینە پارێزەری راستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی زریان لێپرسراوی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند، مەرجەکانی وەرگرتنی ئەندامێتی نوێی لەسەندیکاکە ڕوونکردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو وەرگرتنە بۆ تەواوی شارەکانی کوردستانە و مەرجی سەرەکی وەرگرتنیش ئەوەیە رۆژنامەنوس فەرمانبەری دەوڵەت نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نزیکەی ٥٠ پەرلەمانتار لە یاداشتێکدا داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، گفتوگۆکردن لەسەر گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی داھاتوو. 


داواشیانکردوە، وەزیرە تایبەتمەندەکان لەسەر ئەو پرسە بانگھێشت بکرێن بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکەدا.


ئەوەش لەکاتێکدایە، لەساڵی خوێندنی ٢٠١٥ - ٢٠١٦ەوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەوە و چەند تەوەرێکی تایبەت بە رۆژئاڤا و سوریا تاوتوێکران، بەپێی راگەیەنراوێکی ھەسەدەش لە کۆبونەوەکەدا رەوشی رۆژئاڤا و سوریا تاوتوێکراوە، ھەردوولاش جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی ئاگربەست لە رۆژئاڤا و سوریا بەگشتی و بەردەوامی ھەوڵەکانی شکستپێھێنانی داعش کردۆتەوە.


لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، گرفتە ئەمنی و ئابوورییەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا و رێگەکانی زیادکردنی پشتیوانی مرۆیی گفتوگۆیان لەسەر کرا، بەمەبەسەتی تێپەڕاندنی کاریگەرییەکانی شەڕ و گەشەسەندنی ژێرخانی ئابووری بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...805806807808809...956