کوردستانیانی خۆشەویست؛

بە بۆنەی ھاتنی ساڵی نوێوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم گەلەکەمان بەخێر و خۆشییەوە ھەنگاو بنێتە نێو ٢٠٢٢ و لەو ساڵەدا خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بکێشێت.


ھیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و یەکگوتاری ھێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستاندا.


ھەر لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. 

ساڵی نوێتان پیرۆز بێت 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران